Accessibility links

ڕوسیا هیچ پێوێستییەک نابینێت بۆ لێکۆڵینەوەی نێودەوڵەتی لە هێرشە کیمیاییەکانی سوریا


یک روز قبل از برگزاری انتخابات پارلمانی در اسرائیل، گروهی از تظاهرکنندگان در تل آویو علیه نتانیاهو نخست‌وزیر اسرائیل شعار می‌دهند.
یک روز قبل از برگزاری انتخابات پارلمانی در اسرائیل، گروهی از تظاهرکنندگان در تل آویو علیه نتانیاهو نخست‌وزیر اسرائیل شعار می‌دهند.

ڕوسیا بە ئەنجومەنی ئاسایشی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکانی ڕاگەیاند کە ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەی نوێ لە هێرشە کیمیاییەکانی سوریا هیچ سوودێک نیە چونکە ئەمەریکا و هاوپەیمانەکانی پێشتر وەکو دادوەر و جێبەجێکار مامەڵەیان کردووە.

ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بۆ جاری شەشەم کۆبوونەوە لە ماوەی نۆ ڕۆژدا سەبارەت بە سوریا، ئەمەش لە نێوەندی ڕووبەڕووبوونەوەکانی نێوان ڕوسیا و هێزەکانی ڕۆژئاوادا سەبارەت بە هێرشە کیمیاییەکەی شاری دوما کە ئەمەریکا و فەڕەنسا و بەڕیتانیای ناچار کرد هێرشی ئاسمانی دژی سوریا ئەنجام بدەن.

ڕوسیا لەبەردەم ئەنجوومەنەکەدا داوای پێشکەشکردنی بەیاننامەیەکی کرد سەبارەت بە شاری ڕەققەی باکووری سوریا، کە لەوێ ساڵی ڕابردوو ئەو هێزانەی کە ئەمەریکا پشتیوانیان لێدەکات شکستیان بە ڕێکخراوی داعش هێنا و شارەکەیان کۆنتڕۆڵ کردەوە، هەروەها سەبارەت بە کەمپی پەنابەرەکانی سوریا لە نزیک سنووری عێراق و ئەردەنیش داوای بەیاننامەی کرد.

جێگری نوێنەری ئەمەریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان کێڵی کێوری لەبەردەم ئەنجومەنەکەدا وتی " ڕوسیا لە چوارچێوەی کەمپینی ناردنی پەیامەکاندا ئێمەی بۆ ئێرە بانگهێشت کردووە لە هەوڵێکیدا بۆ ئەوەی چاوەکان لەسەر ئەو تاوانە لاببات کە سەرۆکی سوریا بەشار ئەسەد ئەنجامی دەدات."

وتیشی " بۆ ئەوەی ئەوە بکەیت، ڕوسیا لەم ئەنجومەنەوە داوا دەکات گرنگی بدرێت بەو بەشەی کە ڕژێمی ئەسەد هاوڵاتیانی مەدەنی تێدا ناکوژێت لە سوریا بە خستنە خوارەوەی بەرمیلی بۆمبڕێژکراو یاخوود بە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG