Accessibility links

لاڤرۆڤ: مۆسکۆ ئامادەیە هەنگاو بنێت بەرەو باشکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ واشنتندا


وەزیری دەرەوەی ڕوسیا سێرگەی لاڤرۆڤ
وەزیری دەرەوەی ڕوسیا سێرگەی لاڤرۆڤ

وەزیری دەرەوەی ڕوسیا سێرگەی لاڤرۆڤ وتی مۆسکۆ ئامادەیە ئەوەی لە توانایدایە بیکات بۆ باشکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئەمەریکادا، هەروەها وتیشی ئارەزووی سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ بۆ ئەنجامدانی گفتوگۆیەکی ئاسایی بە جددی وەردەگرین.

لاڤرۆڤ لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ دەزگای هەواڵی ئەڵمانیدا وتی " ئامادەین بە ئەرکی خۆمان هەستین بۆ دوورخستنەوەی پەیوەندییەکانمان لە ڕێگەیەکی داخراو." ئەمەش سەرەڕای بەردەوامی گرژییەکان لەنێوان ئەمەریکا و ڕوسیادا بەهۆی ئەو ڕێوشوێنانەوە کە ئەمەریکا دەیگرێتەبەر.

وتیشی " لێدوانەکانی سەرۆک دانۆڵد ترامپ بەجددی وەردەگرین سەبارەت بەوەی ئارەزووی ئەوە دەکات گفتوگۆیەکی ئاسای لەنێوان دوو وڵاتەکەدا ئەنجام بدرێت. ئەگەر بە هەر شێوەیەک بێت هەندێک ئاماژەی ئەرێنی لە سەرۆکی ئەمەریکاوە دەربکەوێت ئەوا بەتەواوەتی لە ناوخۆی ئەمەریکادا ترسیان لێ دەنیشێتچونکە وا دەزانن ڕوسیا هەڕەشەیەکە بۆ سەر سیاسەتی ئەمەریکا."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG