Accessibility links

ئەمەریکا: بەکارهێنانی وزە وەکو چەکێک لەلایەن ڕووسیاوە پێشبینیکراو بووە


کۆشکی سپی وتی ڕووسیا لەڕێی ڕاگرتنی هەناردەکردنی گازەوە بۆ پۆڵەندا و بولگاریا، وزەی وەکو چەکێک بەکارهێناوە.

وتەبێژی کۆشکی سپی جێن ساکی بە ڕۆژنامەنووسانی وت " بەداخەوە ئەمە ئەو جۆرە هەنگاوەیە کە تیایدا وزە وەکو چەک بەکاردەهێنرێت، ئەوەش پێشبینیکراو بوو."

جێی ئاماژەیە ڕۆژی چوارشەممە ڕووسیا هەناردەکردنی گازی بۆ پۆڵەندا و بولگاریا ڕاگرت، ئەوەش بە هۆکاری ئەوەی دوو وڵاتەکە ڕەتیان کردۆتەوە پارەی گازەکە بە دراوی ڕوبڵی ڕووسی بدەن. ڕووسیا بەم کارەی ڕاستەوخۆ ئابوورییەکانی ئەوروپای کردە ئامانج.

ڕابەرانی یەکێتی ئەوروپا سەرکۆنەی بڕیارەکەی ڕووسیایان کرد، لەکاتێکدا کە ئابوورییەکەی ڕووسیا لەژێر سزا ئابوورییە توندەکانی ڕۆژئاوادایە و وڵاتانی ڕۆژئاواش یارمەتییە سەربازییەکانیان بۆ ئۆکرانیا زیاتر کردووە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG