Accessibility links

کرێملن دەڵێت ئەمەریکا جەنگێکی ئابووری دژی ڕووسیا هەڵگیرساندووە


وتەبێی کرێملن دمیتری پێسکۆڤ

کرێملن ئەمەریکای تۆمەتبار کرد بە تۆمەتی ڕاگەیاندنی جەنگی ئابووری دژی ڕووسیا، ئەمەش دوای ئەوەی ئەمەریکا هەناردەی سوتەمەنی ڕووسیای قەدەغەکرد.

کرێملن وتیشی بە وردیی بیر لە چۆنێتی وەڵامدانەوەی ئەمەریکا دەکەنەوە.

ئەمە یەکەمین جارە لەدوای ساڵی 1991 ەوە کاتێک یەکێتی سۆڤیەت ڕووخا، ڕووسیا ڕووبەڕووی قەیرانێکی گەورەی ئابووری ببێتەوە، ئەوەش دوای ئەوەی ڕۆژئاوا سزایەکی کەمەرشکێنی سەپاندووە بەسەر ئابووری و سیستمی دارایی ڕووسیادا.

وتەبێژی کرێملن دمیتری پێسکۆڤ وتی سزاکانی ڕۆژئاوا " نەیارانەیە " کە بووەتە هۆی شڵەژاندنی بازاڕەکانی جیهان و هۆشداریشیدا لەسەر ئەوەی ڕوون نیە تاوەکو کەی ئەم شڵەژانە لە بازاڕی وزەی جیهاندا بەردەوام دەبێت.

پێسکۆڤ وتی " نەیارییەک دەبینیت، کە ڕۆژئاوا چاندوویەتی، بێگومان ڕەوشەکە زۆر قورستر دەکات و ناچارمان دەکات بەجددی بیر بکەینەوە."

کاتێک پرسیاری لێکرا لەسەر سزاکەی ئەمەریکا بۆ قەدەغەکردنی هەناردەی سوتەمەنی ڕووسیا، پێسکۆڤ وتی ڕووسیا هەمیشە وڵاتێک بووە پشتی پێبەستراوە بۆ هەناردەکردنی گاز و هەر بەوشێوەیەش دەمێنێتەوە.

وتیشی بەڵام مۆسکۆ زۆر بەجددی بیر لە وەڵامدانەوەیەک دەکاتەوە.

پێسکۆڤ وتی " بارودۆخەکە پێویستی بە شیکارییەکی ورد هەیە، ئەو بڕیارانەی کە سەرۆک بایدن ڕایگەیاندن. ئەگەر پرسیار لە من دەکەیت سەبارەت بەوەی ڕووسیا چی دەکات، ڕووسیا هەرچییەک پێویست بێت دەیکات بۆ بەرگریکردن لە بەرژەوەندییەکانی."

وتی " بەدڵنیاییەوە ئەمەریکا جەنگی ئابووری دژی ڕووسیا ڕاگەیاند و ئەمەریکا ئەم جەنگە هەڵدەگیرسێنێت."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG