Accessibility links

نوێنەری ئەمەریکا لە ڕوسیا لەم هەفتەیەدا دەگەڕێتەوە ئەمەریکا


نوێنەری ئەمەریکا لە ڕوسیا جۆن سۆلیڤان
نوێنەری ئەمەریکا لە ڕوسیا جۆن سۆلیڤان

باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە مۆسکۆ ڕایگەیاند نوێنەری ئەمەریکا بۆ ڕوسیا جۆن سۆلیڤان " لەم هەفتەیەدا " بەمەبەستی " گفتوگۆکردن " دەگەڕێتەوە بۆ ئەمەریکا، ئەمەش لەنێوەندی زیادبوونی گرژییەکانی نێوان دوو وڵاتەکەدا.

وتەبێژی باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە ڕوسیا ڕێبێکا ڕوس لە زاری سۆلیڤانەوە بە دەزگای هەواڵی فرانس پرێسی وت " پێم وایە گرنگە لەگەڵ هاوەڵە نوێیەکانمدا لە بەڕێوبەرایەتیەکەی بایدن لە واشنتن گفتوگۆ لەسەر ڕەوشی ئێستای پەیوەندییە دوو نێوان ئەمەریکا وڕوسیا بکەین."

هەفتەی ڕابردوو مۆسکۆ پێشنیاری کرد نوێنەری ئەمەریکا لە وڵاتەکە بگەڕێتەوە بۆ واشنتن تاوەکو " گفتوگۆی جددی و قووڵ ئەنجام بدات."

سۆلیڤان پێشتر جەختی لەوە کردبۆوە " لە هەفتەکانی داهاتوودا دەگەڕێتەوە بۆ ئەمەریکا، پێش هەر کۆبوونەوەیەکی نێوان بایدن و پوتن."

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG