Accessibility links

ئەمەریکا گرتە ڤیدیۆی هێرشەکەی سەر بەغدادی بڵاودەکاتەوە


وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا یەکەمین گرتە ڤیدیۆی هێرشەکەی هیزە تایبەتییەکانی ئەمەریکای بۆ سەر شوێنەکەی ئەبوبەکرد بەغدادی بڵاوکردەوە کە بووە هۆی کوژرانی بەغدادی، هەروەها هۆشیاریشیدا لەوەی ڕێکخراوەکە لەوانەیە هێرشی تۆڵە سەندنەوە ئەنجام بدەن.

گرتە ڤیدیۆییەکە لە ئاسمانەوە گیرابوو، تیایدا هێزە تایبەتییەکانی ئەمەریکا چواردەوری شوێنەکەی بەغدادی دەدەن و فڕۆکە ئەمەریکییەکە تەقە لە چەکدارانی داعش دەکات لەو نزیکانە.

فەرماندەی سەرکردایەتی ناوەندی هێزەکانی ئەمەریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست جەنەڕاڵ کینیث مککێنزی کە سەرپەرشتی هێرشەکەی کرد وتی " شوێنەکە وەکو شوێنێکی وەستانی ئوتومبێل وابوو چاڵی گەورەی تێدابوو."

مککێنزی لە وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا بە ڕۆژنامەنووسانی وت " بیرۆکەی کاولکردنی شوێنەکە مەبەست لێی ئەوە بوو هیچ شتێکی لێ پەیدا نەبێتەوە، ئێستا تەنها پارچەیەک زەویی دیکەیە."

مککێنزی وتی بەغدادی دوو منداڵی بچووکی لەگەڵ خۆیدا بردووە بۆ تونێلەکە نەک سێ منداڵ. وتیشی باوەڕوایە هەردوو منداڵەکە 12 ساڵ بووبێتن و هەردووکیان کوژراون.

مککێنزی وتیشی ڕێکخراوی داعش لەوانەیە هێرشی تۆڵەسەندنەوە ئەنجام بدەن.

وتی " گومانی ئەوە دەکەین هەوڵ بدەن بەشێوەیەک لە شێوەکان هێرشی تۆڵەسەندنەوە ئەنجام بدەن. ئێمەش تەواو ئامادەین بۆ ئەوە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG