Accessibility links

ئەمەریکا ئامادەیە لە مانگی شەشدا قەدەغەکردنی شتومەکی شینگیانگ جێبەجێ بکات


بەرپرسی گومرگی ئەمەریکا وتی بەرپرسانی ئەمەریکا ئامادەن دواتر لە مانگی شەشدا قەدەغەکردنی هاوردەکردنی شتومەک لە هەرێمی شینگیانی چینەوە جێبەجێ بکەن.

لە مانگی دوانزەدا سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن بەندی ڕێگەگرتن لە ناچارکردنی ویگۆرەکان بۆ کارکردنی کردە یاسا، ئەوەش لە هەوڵێکدا پاراستنی بازاڕی ئەمەریکا لەو بەرهەمانەی کە ئەگەری هەیە بەهۆی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤەوە لە شینگیانگ پەڵەدار بووبێتن. ئەمەریکا دەڵێت چین لە هەرێمی شینگیانگ کۆمەڵکوژی دژی موسوڵمانەکانی ویگۆر ئەنجام دەدات.

بەپێی یاساکە سەرجەم ئەو شتومەکانەی کە لە شینگیانگەوە هاوردەی ئەمەریکا دەکرێن، کە لەوێ چین ناوەندی دەستبەسەراگرتنی بۆ ویگۆرەکان و موسوڵمانەکانی هەرێمەکە دروست کردووە، بە دەستی ئەو کەسانە بەرهەم هێندراون کە ناچار کراون کاربکەن، هاوردەکردنی ئەو بەرهەمانە قەدەغە دەکات تاوەکو ئەو کاتەی دەسەلمێندرێت ئەو بەرهەمان لەلایەن ئەو کەسانەوە بەرهەم نەهاتوون.

چین ڕەتی دەکاتەوە لە شینگیانگ سوکایەتی بە مافەکانی مرۆڤ کردبێت، هەرێمی شینگیانگ یەکێکە لە سەرەکیترین بەرهەمهێنەری خوری و زۆربەی پێداویستییەکانی پانێڵی وزەی خۆری جیهان دابین دەکات. چین دەڵێت یاساکە " بوختان " دروست کردنە بۆ ڕەوشی مافەکانی مرۆڤ لە هەرێمەکەدا.

هەندێک لە یاسادانەرانی ئەمەریکا پشتیوانییان لە داواکانی پاراستنی گومرگ و سنووری ئەمەریکا کردووە بۆ زیادکردنی بودجەکەیان تاوەکو بەشێوەیەکی کاریگەر قەدەغەکردنەکە جێبەجێ بکەن، کە لە 21 ی مانگی شەشدا دەخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG