سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ ڕایگەیاند ئەگەر سەرکەوتنی جۆو بایدن لە هەڵبژاردنەکانی ئەمەریکادا بە فەڕمی پشتڕاست کرایەوە ئەوا کۆشکی سپی بەجێدەهێڵێت، بەڵام دووبارەی کردەوە دان بە شکستدا ناهێنێت.
کاتێک پرسیاری لێکرا سەبارەت بەوەی کە ئەگەر کۆمەڵگەی هەڵبژاردنەکان سەرکەوتنی بایدن ڕابگەیەنن ئایا کۆشکی سپی بەجێدەهێڵیت، سەرۆک ترامپ لە وەڵامدا وتی " بێگومان بەجێی دەهێڵم، ئێوە ئەوە دەزانن."
بەڵام وتیشی " ئەگەر ئەوە بکەن ئەوا هەڵەیەک دەکەن."
سەرۆک ترامپ دووبارە سەبارەت بە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان وتی " پڕۆسەیەکی ساختەکاری گەورە بووە ."
سەرچاوە/ فرانس پرێس