Accessibility links

پەمپێیۆ: ئەمەریکا دڵخۆشە بەوەی عێراقییەکان کاری زیاتر دەکەن بۆ پاراستنی باڵیۆزخانەکەی


وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا مایک پەمپێیۆ وتی واشنتن دڵخۆشە بەوەی عێراقیەکان کاری زیاتر دەکەن بۆ پاراستنی باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە بەغداد، ڕەتیشی کردەوە وەڵامی ئەوە بداتەوە کە ئایا واشنتن هێشتا تاوتوێی داخستنی باڵیۆزخانەکەی دەکات یاخود نا.

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا، مایک پەمپێیۆ وتی " ئێمە دڵخۆشین بەوەی عێراقییەکان کاری زیاتر دەکەن بۆ بەهێزکردنی ئاسایشی تیمەکەمان لەوێ."

مانگی ڕابردوو ئەمەریکا هەڕەشەی داخستنی باڵیۆزخانەکەی کرد لە بەغداد ئەگەر هاتوو حکومەتی عێراق کارێک نەکات بۆ ڕاگرتنی گروپە چەکدارییەکانی سەر بە ئێران کە لەڕێی موشەک و چاندنی بۆمبەوە لەسەر شەقامەکان هێرشیان کردۆتە سەر بەرژەوەندییەکانی ئەمەریکا لە عێراقدا.

وتەبێژی کەتائیب حیزبوڵا لە عێراق ڕۆژی یەکشەممە وتی هێرشە موشەکیەکانیان بۆ سەر هێزەکانی ئەمەریکا ڕادەگرن بەمەرجێک حکومەتی عێراق خشتەیەکی کاتی دابنێت بۆ کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە وڵاتەکەدا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG