Accessibility links

پەمپێیۆ: زیندانیکردنی چالاکەوانانی هۆنگ کۆنگ دەیسەلمێنێت چین " دیکتاتۆرییەتێکی شکستخواردووە "


وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا مایک پەمپێیۆ سەرکۆنەی زیندانیکردنی چالاکەوانە دیموکراتخوازەکانی هۆنگ کۆنگی کرد لەلایەن چینەوە و وتی ئەمە ڕووی ڕاستەقینەی پەکین دەردەخات کە " دیکتاتۆرییەتێکی شکستخواردووە."

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لە بەیاننامەیەکدا وتی " ڕژێمێک کە ڕێگە نەدات هاوڵاتیانی وڵاتەکە جێبهێڵن ناتوانێت بانگەشەی مەزنیی یاخود ڕابەرایەتی جیهان بکات، ئەوە دیکتاتۆرییەتێکی شکستخواردووە و لە گەلەکەی دەترسێت."

دادگای چین بڕیاری زیندانیکردنی 10 چالاکەوانەکەی هۆنگ کۆنگیدا کە لەمیانەی هەوڵیاندا بۆ جێهێشتنی هۆنگ کۆنگ دەستگیرکران، ئەمەش دوای ئەوەی لە مانگی شەشدا چین یاسای ئاسایشی نیشتیمانی بەسەر هۆنگ کۆنگدا سەپاند.

پەمپێیۆ داوایکرد " بەزووترین کات و بەبێ مەرج ئازاد بکرێن." جەختیشی لەوە کردەوە " پێویستە ئەو چالاکەوانانە وەکو پاڵەوان سەیر بکرێن."

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG