Accessibility links

ئەمەریکا و پۆڵەندا پێکەوە ڕووبەڕووی زانیاری نادروستی ڕووسیا لە ئۆکرانیا دەبنەوە


ڕۆژی دووشەممە ناوەندی بەشداریی جیهانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ڕایگەیاند ئەمەریکا و پۆڵەندا گروپێک دروست دەکەن بۆ یارمەتیدانی ئۆکرانیا لە ڕووبەڕووبوونەوەی زانیاریی نادروستی ڕووسیا لە ئۆکرانیا.

ناوەندی بەشداریی جیهانی کە کار دەکات بۆ تیشک خستنەسەر زانیاری نادروستی ئەو وڵاتانەی کە بە نەیارییان دەزانێت، لە بەیاننامەیەکدا وتی گروپی هاوبەشی ڕاگەیاندنەکانی ئۆکرانیا لە وارشۆ پێکهێندراوە بۆ " پشتیوانیکردن لە ئۆکرانیا دژی دوژمنکارییەکانی ڕووسیا لە بواری زانیاریدا."

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا وتی گروپە نوێیەکە هاوپەیمانان کۆدەکاتەوە بۆ " هەماهەنگیکردن لە نامەناردن و هاندان بۆ ڕووماڵیکردنێکی ڕاستی داگیرکارییە بەرفراوانەکەی ڕووسیا و گەورەکردنی دەنگی ئۆکرانییەکان و ئاشکراکردنی چەواشەکارییەکانی ڕووسیا لە بڵاوکردنەوەی زانیارییەکاندا."

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ئاماژەی بەوەدا کە کرێملن " چەندین جار درۆ و چەواشەکاری بەکارهێناوە بۆ فرۆشتنەوەی پاساوە هەڵەکانی بۆ داگیرکارییە بێ بیانووەکەی، هەروەها بۆ شێواندنی ئامانجەکانی جەنگەکەی و هەوڵدان بۆ شکاندنی ئەو هاودەنگییە جیهانییەی کە هەیە بۆ گەلی ئۆکرانیا."

کرێملن ئەو بانگەشانەی ڕەت کردووەتەوە لەسەر ئەوەی گوایە زانیاری نادروست بڵاودەکاتەوە، ڕۆژئاوای تۆمەتبار کردووە بە تۆمەتی بەشداریکردن لە " تیرۆری زانیاریدا."

بەپێی دەزگای هەواڵی ئەسۆشیەتد پرێس، بەرپرسانی پۆڵەندا دەڵێن پۆڵەندا بووەتە ئامانجی ئەرکە تێکدەر و ڕێوشوێنە تێکدەرەکانی دیکەی دەزگا سیخوڕییەکانی ڕووسیا.

پۆڵەندای ئەندام لە ناتۆ بووەتە ناوەندی ئەو چەکە ڕۆژئاواییانەی کە دەدرێن بە ئۆکرانیا. هەروەها بووەتە پەناگەی ژمارەیەکی زۆر لە ئاوارە ئۆکرانیاییەکان، کە بەهۆی داگیرکارییەکەی ڕووسیاوە لە وڵاتەکەیاندا هەڵاتوون.

سەرچاوە/ دەنگی ئەمەریکا

XS
SM
MD
LG