Accessibility links

پێنتاگۆن: وتوێژەکان لەگەڵ پۆڵەندادا بەردوامن سەبارەت بە زیادکردنی هێزەکانی ئەمەریکا لەو وڵاتە


سەربازانی ئەمەریکا لە پۆڵەندا
سەربازانی ئەمەریکا لە پۆڵەندا

وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا" پێنتاگۆن " ئێریک باهۆنوتی ئەمەریکا هێشتا لەگەڵ پۆڵەندادا نەگەیشتووە بە هیچ ڕێکەوتنێک سەبارەت بە زیادکردنی هیزەکانی ئەمەریکا و وتوێژەکان لەم بارەیەوە بەردوامن.

جێی ئاماژەیە ساڵی ڕابردوو سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ ئاماژەی بەوەدا واشنتن چاوەڕێی داوای وارشۆ دەکات سەبارەت بە بوونی هێزی سەربازیی ئەمەریکا بە هەمیشەیی لەسەر خاکی پۆڵەندای هاوپەیمانی ئەمەریکا لە ناتۆدا، ئاماژەشی بەوەدا هەمان ترسی پۆڵەندای هەیە سەبارەت بە ئەگەری ڕوودانی دوژمنکاری ڕوسیا بۆ سەر ئەو وڵاتە.

باهۆن لە بەیاننامەیەکدا وتی " هەر قسەیەک لەم قۆناغەدا سەبارەت بە زیادکردنی ژمارەی هێزەکان یاخوود گەیشتن بە ڕێکەوتنێک هیچ بنەمایەکی ڕاستی نیە." وتیشی " نەگەیشتووین بە هیچ ڕێکەوتنێک. بەردەوامین لە وتوێژەکان و لە کاتێکی گونجاودا ئەنجامی وتوێژەکان ڕادەگەیەنین."

ڕۆژنامەی فاینانشیاڵ تایمز ڕۆژی چوارشەممە لە زاری نوێنەری ئەمەریکا لە پۆڵەندا جۆرجیێت مۆسباکرەوە بڵاویکردەوە ژمارەی هێزەکان زیاد دەکات.

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا مایک پەمپیۆ لەم هەفتەیدا بەشداری لە کۆنگرەیەکی نێودەوڵەتی دەکات لە وارشۆی پایتەختی پۆڵەندا سەبارەت بە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG