Accessibility links

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ڕەتیدەکاتەوە کۆبوونەوە لەگەڵ پارتی کرێکارانی کوردستان ئەنجام درابێت


گوتەبێژێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ئەو هەواڵانەی ڕەتکردەوە کە دەڵێن کاربەدەستانی ئەمەریکایی لەگەڵ پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە نزیک قەندیل کۆبوونەتەوە.

گوتەبێژەکەی وەزارەتی دەرەوە ئەمڕۆ دووشەممە بە دەنگی ئەمەریکای گوت"ئەم ئیدیعایە هیچ ڕاستی بۆ نیـیە. کۆبوونەوەی لەم جۆرە ڕووی نەداوە."

هەروەها سەرچاوەیەک لە لەشکری ئەمەریکا ئەویش گوتی"هیچ کۆبوونەوەیەک نەکراوە. چیرۆکێکی تەواو درۆیە."

پـێشتر ئەمڕۆ لە میدیاکانی هەرێمی کوردستان و ناوچەکە باس لەوە دەکرا شاندێکی ئەمەریکا بە چەند ئۆتۆمبیلێک کە فڕۆکەی جەنگی پارێزگاری لێکردوون بەرەو نزیک قەندیل ڕۆیشتوون و لەوێ لەگەڵ ئەندامانی پەکەکە کۆبوونەتەوە.

هیچ کاربەدەستێکی هەرێمی کوردستان یان بەرپـرسێکی پەکەکە ئەو هەواڵەی پـشتڕاست نەکردەوە.

XS
SM
MD
LG