Accessibility links

ئەمەریکا پارتی کرێکارانی کوردستان لە لیستی تێرۆردا دەهێڵێتەوە

ئەمەریکا پارتی کرێکارانی کوردستانی لە لیستی تێرۆردا هێشتەوە و دەڵێت هیچ گۆڕانکاریـیەکی ئەوتۆی بەسەردا نەهاتووە تاوەکو لە لیستی تێرۆردا لاببرێت.

مایک پەمپـێیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ئەمڕۆ سێشەممە لە ڕاگەیاندنێکدا نووسیویەتی بە ڕاوێژکردن لەگەڵ وەزیری داد و وەزیری خەزێنە گەیشتوونەتە ئەو ئەنجامەی پارتی کرێکارانی کوردستان گۆڕانکاریـیەکی ئەوتۆی بەسەردا نەهاتووە کە وەها بکات لە لیستی تێرۆردا لاببرێت و هەروەها ئاسایشی نیشتمانی ئەمەریکا هیچ پاساوێک بۆ لابردنی ئەو ناودێریکردنە نابینێت.

جێی ئاماژەیە لە ساڵی 2002 وە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا پارتی کرێکارانی کوردستانی خستووەتە لیستی تێرۆرەوە.

This item is part of
XS
SM
MD
LG