Accessibility links

جێگری سەرۆکی ئەمەریکا سەردانی ژاپۆن دەکات


جێگری سەرۆکی ئەمەریکا مایک پێنس
جێگری سەرۆکی ئەمەریکا مایک پێنس

وتەبێژی حکومەتی ژاپۆن وتی جێگری سەرۆکی ئەمەریکا مایک پێنس ڕۆژانی 12 و 13 ی مانگی یانزە سەردانی ژاپۆن دەکات.

بەرپرسی باڵای ئەنجومەنی وەزیرانی ژاپۆن یۆشیهیدی سوگا لەمیانەی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی ژاپۆن و ئەمەریکا دووبارە جەخت لە هاریکارییە هاوبەشەکانی نێوانیان دەکەنەوە سەبارەت بە کۆریای باکوور و بابەتەکانی دیکە، ئەمەش لەمیانەی سەردانەکەی پێنسدا بۆ ژاپۆن، بەڵام گفتوگۆی ئابووری لەنێو بابەتەکاندا نابێت.

پێنس لە چوارچێوەی گەشتێکدا سەردانی ژاپۆن دەکات کە تیایدا بەشداری لە کۆڕبەندی هاریکاری ئابووری لە ئاسیا دەکات کە لە بابوای غینیای نوێ ئەنجام دەدرێت.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG