Accessibility links

جێگری سەرۆکی ئەمەریکا بۆ کۆریای باشور: سەد لە سەد لەگەڵتانداین


U.S. Vice President Mike Pence arrives at the border village of Panmunjom in the Demilitarized Zone which has separated the two Koreas since the Korean War, South Korea, April 17, 2017.
U.S. Vice President Mike Pence arrives at the border village of Panmunjom in the Demilitarized Zone which has separated the two Koreas since the Korean War, South Korea, April 17, 2017.

جێگری سەرۆکی ئەمەریکا بە ڕوونی جەختی کردەوە وڵاتەکەی لە پاڵ کۆریای باشوردایە لە دژی کۆریای باکور کە بەردەوامە لە تاقیکردنەوە موشەکی و ناوکیـیەکانی.

مایک پـێنس ئەمڕۆ دووشەممە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەش لەگەڵ هوانگ کیوان سەرۆکی کۆریای باشور بە وەکالەت گوتی" ئێمە سەد لە سەد لەگەڵتانداین" ، ئەمەش بەڵێنێـکی ئەمەریکایە بۆ کۆریای باشور کە لێی پاشگەزنابێتەوە.

گوتیشی "کۆریای باکور کارێکی باش دەکات سووربوونی سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ تاقی نەکاتەوە." هەروەها گوتی هەموو بژارەکان لە بەردەسـتدان بۆ ڕێگەگرتن لە بوونی چەکی ناوکی لە نیمچە دورگەی کۆریادا.

پـێشتر هەر ئەمڕۆد دووشەممە جێگری سەرۆکی ئەمەریکا سەردانی بنکەی لەشکری بۆنیفاسی کرد لەسەر سنووری نێوان هەردوو کۆریا و لەوێ لەگەڵ فەرماندە لەشکری و هێزەکانی ئەمەریکایـیەکا کۆبووەوە.

هەر لەوێش بە ڕۆژنامەوانی گوت واشنتن خوازیارە ئاشتی لە نێوان هەردوو کۆریادا بەرقەراربێت بە ڕێگەی ئاشتی و دانوستاندن.

گوتیشی سەرۆک ترامپ هیوادارە چین بتوانێت فشاربخاتە سەر کۆریای باکور تاوەکو دەسـتبەرداری بەرنامەکانی چەکی ببێت، بەڵام ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد پشوودرێژیان نەماوە لە بەرامبەر بێ باکی ڕژێمی کۆریای باکور بۆ هەنگاونان بە ئاڕاستەی نەهێشتنی چەکە ناوکی و بالیستیەکانی.

XS
SM
MD
LG