یاسادانەرێکی ئوپوزسیونی باڵی راستی ئیسرایل نیر بارکات لە پارتی لیکود لە هەوڵ دایە پلانی کردنەوەی دووبارەی کونسولخانەی ئەمەریکا لە ئورشەلیم بە نایاسایی لە قەڵەم بدات، کە ئەو کردارە لە ڕابردوودا وەک بنکەیەک بۆ ڕاپەراندنی ئەرکەکانی دیپڵۆماتی بۆ فەلەستینیەکان بووە.
بەڕێوەبەرایەتی سەرۆک بایدن لە دەمێکدا چاوەڕوانی بۆ باشکردنەوەی پەیوەندییەکان لە گەڵ فەلەستینیەکان و بنیاتنانەوەی بەڵێنی دوو لایەنەیە، دەڵێت ئەو کونسولخانەیە سەرلەنوێ دەکاتەوە لە دەمێکدا بالیۆزخانەکە لە جێگای خۆی دهێڵێتەوە.
ئەحمەد ئەلدیک، راوێژکاری وەزارەتی دەرەوەی فەلەستین گوتی، بارکات "نوێنەری ئوپوزسیونی پارتەکانی راست لە ئیسرایلە کە لە هەول دان هەر دەرفەتێک بۆ چارەسەرێکی دوو وڵات بەربەست بکەن.
کاربەدەستانی ئەمەریکا زۆرتر لە سەرئەو مەسەلە بێدەنگ بوونە و تەنیا دەڵێن کە رەوتی سەرلەنوێ کردنەوەی کونسولخانەکە هەروا لە جێی خۆیەتی.
تامس نیدس، بژارەی بایدن بۆ بالێوز، لە ٢٢ی مانگی ٩ لە کۆبوونەوەی پشتراستکردنیدا گوتی: "ئەو کونسولخانەیە بە شێوەیەک لە شێوەکان بۆ ماوەی نزیکەی ١٣٠ ساڵ هەر هەبووە.