به‌رپـرسانی پاکسـتانی سه‌رزه‌نشـتی ڕاگه‌یاندنه‌که‌ی ئه‌فسه‌ری باڵای ئه‌مه‌ریکایی ده‌که‌ن که ده‌ڵێت که‌سانێـک له نێو حکومه‌تی پاکسـتانیدا ڕێگه‌یان به کوشـتنی ڕۆژنامه‌وانێـک له کۆتایی مانگی پـێـنجدا دابوو، به‌ڵام ئه‌فسه‌ری ئه‌مه‌ریکایی کوشـتنی ڕۆژنامه‌وانه‌که به ده‌زگای موخابه‌راتی پاکسـتانیـیه‌وه نابه‌سـتێته‌وه.
له‌و باره‌یه‌وه ئه‌دمیراڵ مایک مۆڵن سه‌رۆکی سـتوونه هاوبه‌شه‌کانی له‌شـکری ئه‌مه‌ریکایی ده‌ڵێت من هیچ شـتێـکم به‌دی نه‌کردووه که پـێچه‌وانه‌ی ئه‌و ڕاپـۆرتانه بێت ئه‌وه‌ی ئیسلام ئاباد لێدانی ڕۆژنامه‌وانی پاکسـتانی سه‌لیم شـازادی هه‌تا مردن په‌سه‌ند نه‌کردبێت.
گوته‌بێژێـکی ناو ئاشـکرا نه‌کراوی حکومه‌تی پاکسـتانی به ئاژانسی ئه‌سۆسیه‌تد پـرێسی پاکسـتانی سه‌ر به حکومه‌تی پاکسـتانی گوتووه لێـدوانه‌کانی مایک مۆڵن ئه‌وپه‌ڕی نابه‌رپـرسانه‌یه.
هاوکات ئاژانسی موخابه‌راتی ده‌سه‌ڵاتداری پاکسـتانی ئه‌ویش ئیدیعاکانی مایک مۆڵن ڕه‌تده‌کاته‌وه په‌یوه‌ست به‌وه‌ی ئاژانسی ناوبراو ده‌سـتی له‌و کاره‌دا هه‌بووبێت و به‌بێ بنه‌مای ناودێر ده‌کات.
ئه‌وه‌ی شـایانی باسه ڕۆژنامه‌وانی پاکسـتانی سه‌لیم شـازاد کاری بۆ ماڵپه‌ڕی ئاسیا تایمزی بنکه له هۆنگ کۆنگ ده‌کرد و له ڕۆژی 29 ی مانگی پـێـنجی ئه‌مسـاڵدا له ئیسلام ئابادی پایته‌ختی پاکسـتان دیار نه‌ما و بێ‌سه‌روشوێن بوو و پاش دوو ڕۆژ ته‌رمه‌که‌ی له نێو چه‌مێـکدا دۆزرایه‌وه و ئاسه‌واری ئه‌شکه‌نجه‌دانی پـێوه‌بوو.
سه‌لیم شـازاد پـێش ئه‌وه‌ی بکوژرێت کاری له‌سه‌ر لێـکۆڵینه‌وه‌یه‌ک ده‌کرد وه‌ک ده‌ڵێن گوایه له‌مه‌ڕ په‌یوه‌ندی له‌شـکری پاکسـتان و گرووپه ئیسلامیـیه‌کان بووه. ناوبراو ئه‌وه‌ی هه‌واڵه‌ی بڵاوکرده‌وه که چه‌کدارانی قاعیده په‌لاماری بنکه‌یه‌کی ده‌ریایی له‌شـکری پاکسـتانیـیان دابوو دوای ئه‌وه‌ی وتووێژه‌کان شـکسـتیان هێنا بۆ مسـۆگه‌رکردنی ئازادکردنی دوو به‌رپـرسی ده‌ریایی، ئه‌وانه‌ی به گومانی په‌یوه‌ندیان به تۆڕی تێرۆریسـتی جیهانیـیه‌وه ده‌سـتگیرکرابوون.