وه‌زیری به‌رگری وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا لیۆن په‌نێتا داوای له پاکسـتان کرد هه‌ڵوێست دژ به‌و خراپـکارانه وه‌ربگرێت، ئه‌وانه‌ی هێرش ده‌که‌نه سه‌ر هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له ئه‌فغانسـتان و گوتی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا گه‌یشـتووه‌ته ئه‌و ئاسته‌ی خه‌ریکه پـشـوو له‌ده‌ستده‌دات.
گوته‌یه‌کیدا له ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه له کابوله‌وه دوابه‌دوای کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ عه‌بدولڕحیم وه‌ردک وه‌زیری به‌رگری ئه‌فغانسـتان، په‌نێتا ڕایگه‌یاند که داڵده‌دانی تێرۆرسـتان له پاکسـتان بووه‌ته مایه‌ی زیادبوونی نیگه‌رانیـیه‌کان.
په‌نێتا له ئه‌فغانسـتانه به مه‌به‌ستی وتووژکردن له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌سـتانی له‌شـکری که بریتین له کۆمانداری هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و ناتۆ ژه‌نه‌ڕاڵی ئه‌مه‌ریکایی جۆن ئاڵن.
هاوکات سه‌رۆکی ئه‌فغانی حامد کارزایی گوتی هێرشی فڕۆکه جه‌نگیـیه‌کانی ناتۆ له ڕۆژی چوارشه‌ممه له هه‌رێمی لۆگار بووه‌ته مایه‌ی کوژرانی 18 که‌سی سیڤیل.
له به‌یانـنامه‌یه‌کدا له ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه به‌ڕێز کارزایی گوتی هه‌رچ هێرشێـکی ئاسـمانی که خه‌ڵـکی سیڤیلی تیادا بکوژرێت یاخود زیان به سه‌روه‌ت و سامانیان بگه‌یه‌نێت، نه ڕه‌وایه و نه مایه‌ی قبوڵکردنه.
ناتۆ له ڕۆژی چوارشه‌ممه گوتی مه‌سه‌له‌ی گیان له‌ده‌سـتدانی سیڤیله‌کان زۆر به شێوه‌یه‌کی ڕاسته‌قینه وه‌رده‌گرێت و لێشی ده‌کۆڵێته‌وه.