سه‌رۆك وه‌زیرانی پاکستان ده‌ڵێت ئیدیعاکانی ئه‌مه‌ریکا به‌وه‌ی پاکستان یارمه‌تی یاخیبووانی داوه، ده‌ری ده‌خات له دامه‌زراوه‌ی ئه‌مه‌ریکادا " سه‌رلێشێوان و پشێوی سیاسی" له به‌رامبه‌ر ئه‌فغانستاندا هه‌یه.
دره‌نگانێکی ڕۆژی شه‌ممه یوسف ره‌زا گه‌یلانی گوتی پـرۆپاگه‌نده‌که‌ی ئه‌م دوایـیانه‌ی واشنتن له دژی پاکسـتان زۆر جێـگای مه‌خابنه و هه‌موو ئه‌و ده‌سـتکه‌وت و قوربانیانه‌ی پاکسـتانی له‌به‌رچاو نه‌گرتووه.
هاوکات ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه سه‌رله‌شکری پاکستان داوای کۆبوونه‌وه‌یه‌کی تایبه‌تی گه‌وره ئه‌فسه‌رانی سه‌ربازی کرد به مه‌به‌ستی تاووتوێکردنی باری ئاسایش.
جه‌نه‌ڕال ئه‌شفه‌ق په‌روێز کیانی که به که‌سێکی باڵاده‌ست له پاکستان دا‌ده‌نرێت، تومه‌ته‌کانی واشنتنی ڕه‌تکرده‌وه و گوتی هیچ بنه‌مایه‌کی ڕاستی نیـیه.
وڵاته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و پاکستان له جه‌نگی دژ به چه‌کداره‌کان له ئه‌فغانستان هاوپه‌یمانی سه‌ره‌کین. به‌ڵام هه‌فته‌ی ڕابردوو پاکستان ئاگاهی دا به ئه‌مه‌ریکا له‌وه‌ی خۆی خستووه‌ته به‌ر مه‌ترسی له‌ده‌سـتدانی هاوپه‌یمانێـکی، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی واشنتن ئیسلام ئابادی تاوانبارکرد به‌وه‌ی پشتیوانی له‌و چه‌کدارانه‌ی سه‌ر به ئه‌لقاعده ده‌کات ئه‌وانه‌ی هێرش ده‌که‌نه سه‌ر شوێنه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له ئه‌فغانستان.
سه‌رۆکی ستوونه له‌شکریـیه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ئه‌دمیراڵ مایك مۆڵن ڕۆژی پێنجشه‌ممه له دانیشتنی گوێ بیستی ئه‌نجومه‌نی پـیراندا گوتی ڕێکخراوی حه‌ققانی که به پشتیوانی ده‌زگا هه‌واڵگه‌ریـیه‌کانی پاکستان یاخود ده‌زگا سیخووڕیه‌کان کارده‌کات ، پلان دانه‌ر و جێبه‌جێکاری دوا هێرش بووه بۆ سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریکا له کابوول. گوتیشی ڕێکخراوی حه‌ققانی به‌رپرسیاره له ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌که‌ی ڕۆژی 10 ی مانگی نۆ بۆ سه‌ر بنکه‌یه‌کی ناتۆ له ناوه‌ڕاستی ئه‌فغانستاندا.