به‌رپـرسێـکی باڵای له‌شـکری وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا پاکسـتانی تاوانبارکردووه به‌وه‌ی توندڕه‌وی ڕه‌وانه‌ی ئه‌فغانسـتانی هاوسێی ده‌کات، ئه‌مه‌ش له ڕێـگه‌ی به‌کارهێنانی میلیتانه‌کان وه‌ک به‌شێـک له ده‌زگای سیخوڕی له‌شـکری خۆی.
له‌و باره‌یه‌وه ئه‌دمیڕاڵ مایک مۆڵنی سه‌رۆکی سـتوونه له‌شـکریـیه‌کان ئه‌مڕۆ به سیناتۆرانی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکای گوت ده‌زگای موخابه‌راتی پاکسـتانی تۆڕی حه‌قـقانی سه‌ر به قاعیده به‌کاردێنێت بۆ ئه‌وه‌ی هێرش بکه‌نه سه‌ر هێزه‌کانی ئه‌فغانی و هاوبه‌ندی له ئه‌فغانسـتاندا.
له‌و باره‌یه‌وه ئه‌دمیڕاڵ مایک مۆڵن گوتی به هه‌نارده‌کردنی توندوتیژی پاکسـتان ئاسایشی نێوخۆی لاوازکردووه و هه‌روه‌ها پـێگه‌شی له هه‌رێمه‌که‌دا. ناوبراو گوتیشی پاکسـتان به‌م کاره‌ی بڕوا و متمانه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی خۆی بنکۆڵ ده‌کات و هه‌ڕه‌شه له بوژاندنه‌وه‌ی ئابوری خۆشی ده‌کات.