Accessibility links

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا داوا لە سعودیە و کەنەدا دەکات ناکۆکیەکانیان چارەسەر بکەن


وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا هێثەر ناورێت
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا هێثەر ناورێت

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا داوای لە کەنەدا و سعودیە کرد ناکۆکییەکانی نێوانیان چارەسەر بکەن.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا هێثەر ناورێت وتی وەزارەتەکە باسی لە بابەتەکە کردووە لەگەڵ سعودییەدا.

وتیشی " پێویستە لەسەر هەردوولا ناکۆکییەکانی نێوانیان سیاسییانە چارەسەر بکەن. ئێمە ناتوانین لە جیاتی ئەوان بۆیان چارەسەر بکەین، پێویستە لەسەر ئەوان پێکەوە چارەسەری بکەن."

جێی ئاماژەیە ڕۆژی دووشەممە وەزیری دەرەوەی سعودیە عادل جوبەیر ڕەخنەی لە داواکەی کەنەدا گرت بۆ ئازادکردنی چالاکەوانە دەستگیرکراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و وتی لێدوانەکانی کەنەدا لە زانیاریی هەڵەوە سەرچاوەیان گرتووە. سعودیە داوای لە باڵیۆزەکەی کرد لە کەنەدا وڵاتەکە بەجێ بهێڵێت و هەروەها هەموو مامەڵە بازرگانیی و وەبەرهێنانە نوێیەکانی نێوانیانی ڕاگرت، بە هەمان شێوە باڵیۆزی کەنەدای لە سعودیە دەرکرد.

ناورێت وتی ئەمەریکا لەگەڵ وڵاتانی عەرەبیدا باس لە مافەکانی مرۆڤ و کۆمەڵێک بابەتی دیکە دەکات.

کاتێک ناورێت پرسیاری لێکرا لەسەر ئەوەی ئایا واشنتن لەپاڵ کەنەدادا دەوەستێت یاخوود نا، ناورێت لە وەڵامدا وتی ئەمەریکا لەگەڵ سعودییەدا گفتوگۆی لەسەر بابەتەکە کردووە.

وتیشی " هانی حکومەتی سعودیە دەدەین بەشێوەیەکی گشتی ڕێز لە ڕیکارە یاساییەکان بگرن و زانیاری زیاتر بدەن لەسەر هەندێک دۆسییەی یاسایی."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG