Accessibility links

سەرۆک ئەرکانی کۆریای باکوور هۆشیاری دەداتە ئەمەریکا لەسەر بەکارهێنانی هێز


سەرۆک ئەرکانی سوپای کۆریای باکوور وتی نائومێد بووە سەبارەت بە لێدوانەکانی سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ لەبارەی بەکارهێنانی هێزی سەربازی دژی پیۆنگیانگ، هۆشیاریدا لەوەی هەر هێرشێک بەخێرایی وەڵام دەدرێتەوە.

دەزگای هەواڵی ناوەندی کۆریای باکوور لە زاری سەرۆک ئەرکانی گشتی سوپای کۆریای باکوور پاک جۆن چونەوە بڵاویکردەوە ڕابەری کۆریای باکوور کیم جۆنگ ئونیش هەستی بە " نائومێدی " کردووە لە لێدوانەکانی سەرۆک ترامپ لە کۆبوونەوەکەی هاوپەیمانێتی ناتۆدا لە بەڕیتانیا.

ڕۆژی سێشەممە سەرۆک ترامپ وتی هێشتا متمانەی بە ڕابەری کۆریای باکوور کیم جۆنگ ئون ماوە، بەڵام ئاماژەشی بەوەدا کیم " حەز بە هەڵدانی موشەک دەکات." سەرۆک ترامپ وتیشی " ئەگەر ناچار بووین " ئەوا دەتوانین هێز بەکاربهێنین.

پاک وتی ئەوە شتێکی " زۆر خراپ دەبێت " بۆ ئەمەریکا ئەگەر واشنتن هێرش بکات، کۆریای باکوور " بەخێرایی وەڵامی هەر هێرشێک دەداتەوە لە هەر ئاستێکدا بێت."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG