Accessibility links

ئەمەریکا هەوڵدەدات پڕۆسەی گەیاندنی یارمەتییەکان بۆ کۆریای باکوور خێراتر بکات


سیڤن بیاگۆن نوێنەری تایبەتی ئەمەریکا بۆ کۆریای باکوور
سیڤن بیاگۆن نوێنەری تایبەتی ئەمەریکا بۆ کۆریای باکوور

نوێنەری تایبەتی ئەمەریکا بۆ کۆریای باکوور ستیڤن بیاگۆن وتی بەرپرسانی ئەمەریکی هەوڵدەدەن پڕۆسەی گەیاندنی یارمەتییە مرۆییەکان بۆ کۆریای باکوور خێراتر بکەن، ئەمەش لەکاتێکدایە دانوستانەکانی نێوان ئەمەریکا و کۆریای باکوور سەبارەت بە داماڵینی چەکی ناوەکیی لە نیمچە دوورگەی کۆریا چەقی بەستووە و هیچ پێشڕەوییەکی تێدا بەدی ناکرێت.

بیاگۆن لەمیانەی سەردانەکەیدا بۆ کۆریای باشوور ئەمەی ئاشکرا کرد و سەردانەکەی چوار ڕۆژ دەخایەنێت بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەگەڵ بەرپرسانی سیئۆلدا.

جێی ئاماژەیە لە کۆبوونەوەیەکی مێژوویدا لە نێوان سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ و ڕابەری کۆریای باکوور کیم جۆنگ ئون لە مانگی شەشدا لە سینگاپوور، کیم جۆنگ ئون بەڵێنیدا کار بکات لەسەر داماڵینی چەکی ناوەکیی، بەڵام لەو کاتەوە دانوستانەکانیان هیچ پێشکەوتنێکی وەهای بەخۆیەوە نەبینیوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG