Accessibility links

سەرۆک ترامپ: ڕۆژێکی ناخۆش دەبێت بۆ کۆریای باکوور ئەگەر هاتوو پەنامان بردە بەر بژاردەی سەربازیی


سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ وتی پێی باشترە خۆی بەدوور بگرێت لە بڕیاردان بۆ ئەنجامدانی ڕێوشوێنی سەربازیی دژی کۆریای باکوور بۆ بەرپەرچدانەوەی بەرنامە ناوەکیی و موشەکییەکەی، بەڵام ئەگەر پەنا بباتە بەر ئەو بژاردەیە ئەوا "ڕۆژێکی ناخۆش" دەبێت بۆ کۆریای باکوور.

دووبارە سەرۆک ترامپ بژاردەی سەربازیی لانەبرد دوای شەشەم تاقیکردنەوەی ناوەکیی کۆریای باکوور و بەهێزترینینان لەکاتێکدا بەڕێوبەرایەتیەکەی هەوڵدەدەن سزا ئابووریەکانی سەر کۆریای باکوور توندتر بکەنەوە و وتی پیۆنگیانگ بەڕێگەیەکی خراپدا دەڕوات و دەبێت بوەستێنرێت.

سەرۆک ترامپ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی " بژاردەی سیاسی بەدڵنیاییەوە دەکرێت بژاردەیەک بێت. بەڵام ئایا حەتمییە؟ هیچ شتێک حەتمی نیە."

وتیشی " پێم باشترە بژاردەی سەربازیی بەکارنەهێنم، بەڵام ئەگەر بەکارمان هێنا ئەوا ڕۆژێکی ناخۆش دەبێت بۆ کۆریای باکوور."

سەرەڕای سووربوونی سەرۆک ترامپ لەسەر ئەوەی کە ئێستا کاتێکی گونجاو نیە بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ کۆریای باکووردا بەڵام بەرپرسانی باڵای بەڕێوبەرایەتییەکەی دەڵێن دەرگای گفتوگۆکان هێشتا کراوەیە بەتایبەتی لەکاتێکدا کە ئەگەر ئەمەریکا هەر هێرشێک بکاتە سەر کۆریای باکوور ئەوا کۆریای باکوور وەڵامدانەوەیەکی بەهێزی دەبێت.

چینیش دانی بەوەدا نا کە پێویستە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕێوشوێنی زیاتر بگرنە بەر دژی کۆریای باکوور و لەهەمان کاتیشدا بەردەوم بن لەسەر هەوڵەکانیان بۆ کارکردن لەسەر کۆتایی هێنان بەم ڕووبەڕووبوونەوەیە.

کۆریای باکووریش ڕایگەیاند وەڵامی هەر سزایەک لە نەتەوە یەکگرتووەکان یاخوود فشار لە ئەمەریکاوە دەداتەوە بە ڕێوشوێنی بەهێز و واشنتنی تۆمەتبار کرد بەوەی کە هەوڵدەدات جەنگ هەڵبگیرسێنێت.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز `

XS
SM
MD
LG