Accessibility links

ئەمەریکا داوا لە نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات سەبارەت بە موشەکەکانی کۆریای باکوور کۆببنەوە


هواسۆنگ- 12

دیبلۆماتکارانی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی وتیان شاندی ئەمەریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان دەیەوێت ڕۆژی پێنجشەممە ئەنجومەنەکە کۆبوونەوەیەکی داخراو ئەنجام بدات.

دوای تاقیکردنەوە موشەکییەکەی ڕۆژی یەکشەممەی کۆریای باکوور، بەرپرسانی کۆشکی سپی وتیان تاقیکردنەوەکە وەکو بەشێک لە زیادکردنی ئەرکە وروژێنەرەکانی کۆریای باکوور دەبینن لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا، تاقیکردنەوەکان جێی نیگەرانین و ئامانج لێیان فشار کردنە بۆ کەمکردنەوەی سزاکانی سەر پیۆنگیانگ.

موشەکی مەودا ناوەندی هواسۆنگ-12 کە ڕۆژی یەکشەممە تاقیکرایەوە، بەهێزترین موشەکی کۆریای باکوورە کە لە دوای ساڵی 2017 ەوە تاقی کرابێتەوە.

لە چەند مانگی ڕابردوودا کۆریای باکوور کۆمەڵێک چەکی جیاوازی تاقیکردۆتەوە و هەڕەشەی ئەوە دەکات ئەو چالاکییانە دەستپێبکاتەوە کە پێشتر خۆبەخشانە ڕایگرتبوون، لەوانەش تاقیکردنەوەی موشەکی کیشوەربڕ و چەکە ناوەکییەکانی.

تاقیکردنەوەکەی ڕۆژی یەکشەممە حەوتەمین تاقیکردنەوەی موشەکیی کۆریای باکوور بوو تەنها لە مانگی یەکدا، ئەو چەکانەی دیکەش کە لەمدواییانەدا تاقیکراونەتەوە موشەکی دەنگبڕ و موشەکی ژێرئاگەر بوون.

دوابەدوای یەکەمین تاقیکردنەوەی ناوەکی لە ساڵی 2006 دا، ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کۆمەڵێک سزای بەسەر کۆریای باکووردا سەپاند و دواتریش وەکو وەڵامێک بۆ بەرنامە موشەکی و ناوەکییە ئاڵۆزەکەی کۆریای باکوور، سزاکانیان بۆ سەر ئەو وڵاتە توندتر کرد.

سەرچاوە/ دەنگی ئەمەریکا

XS
SM
MD
LG