هێله‌ری کلنتن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت واشنتن گه‌ره‌کێتی په‌یوه‌ندی دیپلۆماتی له‌گه‌ڵ کۆریای باکوردا هه‌بێت، به‌ڵام ئه‌مه‌ش ته‌نها ئه‌گه‌ر ڕابه‌رانی ئه‌و وڵاته ڕێبازی خۆیان بگۆڕن و هاوڵاتیانیان سه‌رتۆپی بایه‌خه‌کانیان بێت.
له وته‌یه‌کیدا که ده‌بوو ئه‌مڕۆ له میانه‌ی وتووێژه‌کانی دوو قۆڵی ساڵانه له په‌کین رایبگه‌یه‌نێت خانم هێله‌ری گوتی ئه‌گه‌ر پیۆنگیۆنگ سه‌نگ بخاته سه‌ر مه‌سه‌له‌ی دابینکردنی خۆراک و فێرکاری بۆ هاوڵاتیانی و بگه‌ڕێته‌وه نێو ڕیزی کۆمه‌ڵگه‌ی نێونه‌ته‌وه‌ی ، ئه‌وا ئه‌و ده‌مه وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا پـێشـوازیان لێ ده‌کات و هه‌روه‌ها کاری له‌گه‌ڵدا ده‌کات.
هاوکات هێله‌ری کلنتن ستایشی ڕۆڵی چین له‌مه‌ڕ کۆریای باکوری کرد.
ئه‌وه‌ی جێی ئاماژه‌یه وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و کۆریای باکور له مانگی دوودا گه‌یشتنه رێکه‌وتنێک که تیایدا کۆریای باکور ڕازی بووه پرۆگرامی چه‌کی ئه‌تۆمی موشه‌کی خۆی رابگرێت، ئه‌مه‌ش له به‌رامبه‌ر دابینکردنی بڕی 240 هه‌زار ته‌ن له‌و جۆره خۆراکانه‌ی که هاوڵاتیانی کۆریای باکور پێویستی زۆریان پێی هه‌یه له لایه‌ن وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکاوه.
به‌ڵام واشنتن ئه‌م رێکه‌وتنه‌ی نێوانیانی هه‌ڵوه‌شانده‌وه دوای ئه‌وه‌ی پیۆنگ یۆنگ له مانگی رابردوودا موشه‌کێکی تاقیکرده‌وه، به‌ڵام له‌و باره‌یه‌وه به‌رپرسانی کۆریای باکور گوتیان ئه‌و موشه‌که به‌مه‌به‌ستی هه‌ڵدانی سه‌ته‌لایتێـک بووه بۆ کاروباری که‌ش‌وهه‌وا.