وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت کۆریای باکور قایل بووه له‌سه‌ر هه‌ڵپه‌ساردنی هه‌ڵدانی موشه‌که مه‌ودا درێژیـیهکانی و هه‌روه‌ها تاقیکردنه‌وه ناوکیـیه‌کانی و چالاکیـیه‌کانی پـیتاندنی یۆرانیۆم.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا هێله‌ری کلنتن ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه به کۆمیته‌یه‌کی سه‌ر به کۆنگرسی گوت که‌وا پـیۆنگ‌یانگ قایلیش بووه ڕێگه به پـشـکنه‌رانی نێونه‌ته‌وه‌یی بدات لێـکۆڵینه‌وه و چاودێری ڕاگرتنی پـیتاندنی یۆرانیۆم بکه‌ن و دڵنیابن له‌وه‌ی ڕیاکته‌ری ناو‌کی یۆنگبیۆن له کارکردن ڕاگیراوه.
ئه‌م ڕاگه‌یاندنه‌ی هێله‌ری کلنتن له کاتێـکدا دێت که واشنتن به‌رده‌وامه له گوشاره‌کانی بۆ سه‌ر کۆریای باکور تاوه‌کو ده‌سـتبکاته‌وه به وتووێژه‌کانی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ داماڵینی چه‌ک، ئه‌مه‌ش له بری کۆمه‌کی زۆر پـێویستی خۆراک بۆ ئه‌و وڵاته کۆمۆنیسته هه‌ژاره.
خانم هێله‌ری هه‌روه‌ها گوتی تیمه‌کانی کۆریای باکور و ئه‌مه‌ریکایی تایبه‌ت به کۆمه‌کی خۆراک به‌م زووانه کۆدبنه‌وه بۆ ته‌واوکردنی ورده‌کاری ئه‌و پـلانه‌ی دانراوه بۆ ڕه‌وانه‌کردنی 240 هه‌زار تۆن خۆراکی ئه‌مه‌ریکایی بۆ خه‌ڵـکی کۆریای باکور. گوتیشی داواکراوه چاودێریـیه‌کی چڕ هه‌بێت بۆ مسۆگه‌رکردنی گه‌یاندنی ئه‌و کۆمه‌کانه بۆ ده‌ستی ئه‌و که‌سانه‌ی پـێویسـتیانه.
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه له سه‌ره‌تای سـاڵی 2009 وه ئه‌مه‌ریکا کۆمه‌که‌کانی خۆراکی خۆی بۆ کۆریای باکور ڕاگرت پاش ئه‌و نیگه‌رانیـیانه‌ی پـیادابوون سه‌باره‌ت به‌وه‌ی خۆراکه‌کان به له‌شـکر و لایه‌نگرانی ده‌سه‌ڵات دراوه.