Accessibility links

ئەمەریکا هێشتا ئامادەیە بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ کۆریای باکوور


جێگری وتەبێژی کۆشکی سپی کارین ژان پییەر
جێگری وتەبێژی کۆشکی سپی کارین ژان پییەر

جێگری وتەبێژی کۆشکی سپی وتی سەرەڕای تاقیکردنەوە موشەکیەکەی پیۆنگیانگ، ئەمەریکا هێشتا ئامادەیە بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ کۆریای باکووردا.

جێگری وتەبێژی کۆشکی سپی کارین ژان پییەر بە ڕۆژنامەنووسانی وت " هەڵوێستمان سەبارەت بە کۆریای باکوور نەگۆڕاوە، هێشتا ئامادەین بۆ گفتوگۆکردن."

ڕۆژی دووشەممە دەزگای هەواڵی ناوەندی کۆریای باکوور ڕایگەیاند وڵاتەکە بە سەرکەوتوویی موشەکێکی مەودا درێژی تاقیکردۆتەوە کە دەتوانرێت بە کڵاوەی ناوەکیەوە ببەسترێت.

بەرپرسێکی ئەمەریکی کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت وتی ئاماژە سەرەتاییەکان ئەوە بوون کە کۆریای باکوور تاقیکردنەوەیەکی لەوشێوەیەی ئەنجامداوە.

هێشتا ڕوون نیە کۆریای باکوور توانیویەتی کڵاوەی ناوەکی بەشێوەیەکی ئەوەندە بچووک دروست بکات کە موشەکێک بتوانێت هەڵیبگرێت یاخود نا، بەڵام ڕابەری کۆریای باکوور کیم جۆنگ ئون لە ماوەی ڕابردوودا لەم ساڵدا وتی پەرەپێدانی بۆمبی بچووکتر ئامانجی سەرەکییە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG