نوێنەری تایبەتی ئەمەریکا بۆ کۆریای باکوور ستیڤن بایگەن داوای لە پیۆنگیانگ کرد وەڵامی داواکەی واشنتن بدەنەوە بۆ ئەنجامدانی گفتوگۆ و وتی ئەمەریکا ئامادەیە " گفتوگۆ لەسەر هەموو ئەو بابەتانە بکات کە گرنگن."
بایگەن لەمیانەی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا لە سیئۆل لەگەڵ هاوتا کۆرییەکەی لی دون هو وتی " ئەمەریکا کاتی کۆتایی نیە بەڵام دەیەوێت دانوستانەکان لەگەڵ کۆریای باکوور دەست پێبکاتەوە."
وتیشی " ئێستا کاتی ئەوەیە ئەرکەکانمان جێبەجێ بکەین، ئێمە لێرەین و ئێوەش دەزانن چۆن پێمان بگەن."
جێی ئاماژەیە لەم چەند هەفتەیەی ڕابردوودا گرژییەکانی نێوان ئەمەریکا و کۆریای باکوور زیادیکرد دوای ئەوەی پیۆنگیانگ زنجیرەیەک تاقیکردنەوەی موشەکی ئەنجامدا.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز