Accessibility links

پەمپیۆ: ئەمەریکا سزاکان لەسەر کۆریای باکوور هەڵدەگرێت ئەگەر داواکارییەکان جێبەجێ بکات


وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا مایک پەمپیۆ
وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا مایک پەمپیۆ

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا مایک پەمپیۆ وتی ئەگەر کۆریای باکوور ڕازی ببێت بە کۆتایی هێنان بە بەرنامە ناوەکییەکەی ئەوا ئەمەریکا ڕازی دەبێت بە بەرزکردنەوەی سزاکان لەسەر ئەو وڵاتە کە ئەوەش دەبێتە هۆی بوژانەوەی باری دارایی پیۆنگیانگ.

پەمپیۆ وتی ئەمەریکا ئامادە نیە باجدەرە ئەمەریکییەکان یارمەتی بوژانەوەی باری دارایی کۆریای باکوور بدەن بەڵام ئامادەیە سزاکان بەرز بکاتەوە کە ئەوەش ڕێگە خۆش دەکات بۆ وەبەرهێنانە تایبەتییەکانی ئەمەریکا لە کەرتەکانی وزە و کشتوکاڵ و ژێرخانی ئابووری لە کۆریای باکووردا.

ئەم لێدوانانەی وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لە کاتێکدا دێت کە سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ و ڕابەری کۆریای باکوور کیم جۆنگ ئون لە 12 ی مانگی شەشدا لە سینگاپوور کۆدەبنەوە.

پەمپیۆ بە تۆڕی هەواڵی سی ئێن ئێنی وت " دەتوانین بارودۆخێک دروست بکەین باری دارایی گەلی کۆریای باکوور ببوژێنینەوە کە هێندەی کۆریای باشوور بێت. ئەوە پێشبینی ئێمەیە. باجدەرە ئەمەریکییەکان ئەوانە نابن کە دارایی کۆریای باکوور دەبوژێننەوە."

دەزگاکانی ڕاگەیاندنی کۆریای باکوور لە ماوەی ڕابردوودا ڕایانگەیاند پیۆنگیانگ کاتێکی دیاریکردووە لە کۆتایی مانگی پێنجدا بۆ داخستنی شوێنی تاقیکردنەوە ناوەکییەکانی.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG