Accessibility links

کۆمەڵێک سەربازی ئەمەریکا و نێجیریا لە کەمینێکدا لە نێجیریا کوژران


بەرپرسانی نێجیریا و ئەمەریکا ڕایانگەیاند پێنج سەربازیی نێجیری و سێ سەربازیی هێزی تایبەتی ئەمەریکا لە کەمینێکدا لە باشووری ڕۆژئاوای نێجیریا کوژراون و دووانی دیکەش برینداربوون.

بەرپرسێکی ئەمەریکی وتی سەربازەکان هێرشیان کراوەتە سەر کاتێک لە ئەرکی ئاسایی خۆیاندا بوون لە ناوچەیەکدا کە ناسراوە بەوەی چەکدارانی ڕێکخراوی قاعیدە و مەغریبی ئیسلامی و ڕێکخراوی داعشی لێیە.

وتیشی هێشتا نازانرێت چ لایەنێک تەقەی لە سەربازە ئەمەریکییەکان و ئەو هێزانە کردووە کە ئەمەریکا پشتیوانیان لێدەکات و هەروەها وتیشی هێزەکان لە ئەرکێکی تایبەتدا نەبوون لەو ناوچەیەدا وەکو هێرشکردنە سەر ئامانجێک یاخوود ڕزگارکردنی دیلێک.

وتەبێژی سەرکردایەتی ئەمەریکا لە ئەفەریقا هێرشەکەی پشت ڕاستکردەوە دوای ئەوەی ڕادیۆی نێودەوڵەتی فەڕەنسا ئاڕ ئێف ئای هەواڵی کەمینێکی کوشندەی بڵاوکردەوە لەنزیک سنووری نێجیریا و مالی.

وتەبێژەکە وتی " دەتوانین هەواڵی هێرشکردنە سەر هێزە هاوبەشەکانی ئەمەریکا و نێجیریا پشت ڕاستبکەینەوە لە باشووری ڕۆژئاوای نێجیریا."

ناماتا ئەبوبەکرد، بەرپرسێکی هەرێمی تیلابێری لە نێجیریا وتی پێنج سەربازیی نێجیری لەنێو کوژراوەکاندا بوون.

سەرچاوەیەکی سیاسی نێجیری وتی هێرشبەرەکان لە مالیەوە هاتبوون و کۆمەڵێک سەربازییان کوشتووە، بێ ئەوەی بڵێت هیچ سەربازێکیئەمەریکا لە ڕۆژئاوای ئەفەریقا لەنێو قوربانییەکاندا بووبن.

هێزەکانی ئاسایشی ئەفەریقا بە پشتیوانی هێزەکانی ڕۆژئاوا هەوڵدەدەن ڕووبەڕووی گروپە جیهادییەکان ببنەوە کە لەو هەرێمە بیابانییە هەژارەوە دەرکەوتوون.

گروپێکی چەکداری نوێ کە خۆی بە دەوڵەتی ئیسلامی ناساندووە بەرپرسیارێتی خۆی لە هەندێک لە هێرشەکانی سەحارەی گەورەی ڕاگەیاندووە.

سەرچاوە/ VOA

XS
SM
MD
LG