Accessibility links

بلینکن داوای هەڵوێستێکی یەکگرتووی ناتۆ دەکات بەرامبەر ڕوسیا


وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ئەنتۆنی بلینکن
وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ئەنتۆنی بلینکن

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ئەنتۆنی بلینکن سەبارەت بە زیادبوونی هێزەکانی ڕوسیا لەسەر سنووری ئۆکرانیا قسەی لەگەڵ وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی هاوپەیمانێتی ناتۆ کرد و داوای هەڵوێستێکی " یەکگرتووی " کرد بەرامبەر ڕوسیا.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا نێد پڕایس وتی لە پەیوەندییەکی تەلەفونیدا لەگەڵ 9 وڵاتی ڕۆژهەڵاتی ئەوروپا کە ئەندامن لە هاوپەیمانێتی ناتۆدا، بلینکن وتوویەتی ئەمەریکا پابەندە بەوەی " لەنزیکەوە ڕاوێژکاری و هەماهەنگی لەگەڵ سەرجەم هاوپەیمانان و هاوبەشەکاندا بکات، لەکاتێکدا لەڕێی بەربەست دانان و بەرگری و گفتوگۆکردنەوە گرژییەکان کەم دەکەینەوە."

پڕایس وتی " بلینکن داوای هەڵوێستێکی یەکگرتوو و ئامادە و یەکلاکەرەوەی ناتۆی کردووە بۆ بەرگریی گشتی هاوپەیمانان."

هاوکات بلینکن جەختی لە پشتیوانی " نەگۆڕی ئەمەریکا " کردەوە بۆ بەندی پێنجی هاوپەیمانێتی ناتۆ، کە تیایدا داوای بەرگری هاوبەشی هاوپەیمانێتیەکە دەکات لە هەر وڵاتێکی ئەندام لە هاوپەیمانێتیەکەدا.

ئۆکرانیا ئەندام نیە لە هاوپەیمانێتی ناتۆدا بەڵام زیاتر لە 10 ساڵە داوایکردووە ببێتە ئەندام، ئەمەش ڕوسیای توڕە کردووە.

ڕوسیا داوای کردووە هاوپەیمانێتی ناتۆ ڕێگە نەدات ئۆکرانیا ببێتە ئەندام تیایدا و چالاکییە سەربازییەکانی لە ناوەڕاست و ڕۆژهەڵاتی ئەوروپا کەم بکاتەوە.

سەرچاوە/ دەنگی ئەمەریکا

XS
SM
MD
LG