Accessibility links

کۆشکی سپی: ڕاوێژکاری ئاسایشی ئەمەریکا لەگەڵ دیپلۆماتکاری باڵای چیندا کۆدەبێتەوە


ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی ئەمەریکا جەیک سۆلیڤان
ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی ئەمەریکا جەیک سۆلیڤان

کۆشکی سپی دەڵێت ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی ئەمەریکا جەیک سۆلیڤان لەگەڵ دیپلۆماتکاری باڵای چین یانگ جیێچیدا لە لۆکسۆمبۆرگ کۆبوونەوە، سۆلیڤان داوای کردووە واشنتن و پەکین هێڵەکانی پەیوەندی نێوانیان بە کراوەیی بهێڵنەوە.

کۆبوونەوەکە لەکاتێکدایە پەیوەندییەکانی نێوان ئەمەریکا و چین لەم چەند مانگەی ڕابردوودا گرژییان تێکەوتووە، دوو گەورەترین ئابوورییەکەی جیهان لەسەر هەموو بابەتەکان ڕووبەڕووی یەکتر بوونەتەوە، لە بابەتی تایوان و تۆماری مافەکانی مرۆڤی چینەوە بۆ چالاکییە سەربازییەکان لە دەریای باشووری چیندا.

کۆشکی سپی لە بەیاننامەیەکدا وتی " ئەم کۆبوونەوەیە کە دوای پەیوەندییە تەلەفونییەکەی نێوانیان دێت لە 18 ی مانگی پێنجدا، گفتوگۆیەکی بەربژێر و سەرەکی و سوودمەندی سەبارەت بە کۆمەڵێک پرسی ئاسایشی ناوچەکە و جیهان لەخۆگرتووە، هەروەها باس لە پەیوەندییەکانی نێوان ئەمەریکا و چینیش کراوە."

مانگی ڕابردوو سەرۆکی ئەمەریکا جۆو گوتی ئەمەریکا لەڕووی سەربازییەوە وەڵام دەداتەوە ئەگەر چین هێرش بکاتە سەر تایوان، ئەمەش سەرەڕای ئەوەی بەڕێوەبەرایەتیەکەی سەرۆک بایدن دواتر ڕوونکردنەوەیدا و گوتی سیاسەتی ئەمەریکا لەسەر پرسەکە نەگۆڕاوە.

چین تایوان بە بەشێک لە خاکەکەی خۆی دەزانێت و بەڵێنیداوە تایوان بخاتەوە ژێردەسەڵاتی خۆی، تەنانەت ئەگەر لەڕێی بەکارهێنانی هێزیشەوە بێت. ماوەیەکی زۆریشە ئەمەریکا پەیڕەوی سیاسەتی نادیاری ستراتیژی ناڕوونی کردووە سەبارەت بەوەی ئایا لە ڕێی سەربازییەوە بەرگری لە تایوان دەکات یاخود نا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG