Accessibility links

هێله‌ری کلنتن ده‌ڵێت لابردنی موجاهیدینی خه‌لق له‌ لیستی تێرۆر به‌نده‌ به‌ هاوکاریـیان له‌گه‌ڵ عێراقیـیه‌کاندا


وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا هێله‌ری کلنتن ده‌ڵێت هاوکاریکردنی موجاهیدینی خه‌لقی ئێران به‌ شێوه‌یه‌کی باش و ئاشـتیخوازانه‌ بۆ داخسـتنی که‌مپـی ئه‌شره‌ف له‌ عێراق ڕۆڵێـکی گرنگی ده‌بێت له‌ مه‌سه‌له‌ی لابردنی ئه‌و کۆمه‌ڵه‌یه‌ له‌ لیستی ڕێـکخراوه‌ بیانـیـیه‌ تێرۆرسـته‌کاندا.

خانم کلنتن ئه‌مه‌ی له‌ میانه‌ی لێـدوانێـکیدا بۆ کۆمیـته‌ی کاروباری ده‌ره‌وه‌ی سه‌ر به‌ کۆنگرس گوت که‌ تیایدا باسی له‌ سیاسه‌تی هه‌نووکه‌ی ئه‌مه‌ریکا کرد له‌ به‌رامبه‌ر سوریا و ئێران و مه‌سه‌له‌ گرنگه‌کانی دیکه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا.

جێی ئاماژه‌ پـێـکردنه‌ حکومه‌تی عێراق گه‌یشـتۆته‌ ڕێـکه‌وتنێـک له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کاندا بۆ گواسـتنه‌وه‌ی دانیشـتوانی که‌مپـی ئه‌شه‌رف له‌ شـارۆچکه‌ی خاڵسی پارێزگای دیاله‌ بۆ که‌مپـی لیبریتی له‌ نزیـک فڕۆکه‌خانه‌ی به‌غدا، ئه‌مه‌ش له‌ هه‌وڵێـکدا بۆ دۆزینه‌وه‌ی ڕێـگه‌چاره‌یه‌کی مرۆیی بۆ حاڵه‌ته‌که‌یان.

XS
SM
MD
LG