Accessibility links

جەنەڕاڵێکی ئەمەریکی : ئەمەریکا لەوانەیە ڕۆڵی هەبێت لە کوژرانی خەڵکی مەدەنی لە موسڵ


سەرکردەی هێزەکانی ئەمەریکا لە عێراق دانی بەوەدا نا کە ئەگەرێک هەیە لەوەی هاوپەیمانان کە ئەمەریکا سەرکردایەتی دەکات ڕۆڵیان هەبووبێت لە تەقینەوەکانی موسڵدا کە بوونەتە هۆی کوژرانی خەڵکی مەدەنی و وتیشی لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن و چەکدارانی داعشیش لێپرسراون.

جەنەڕاڵ ستیڤ تاوسند لە عێراق بە ڕۆژنامەنوسانی وت " هەڵسانگاندنی یەکەمم ئەوەیە لەوانەیە ئێمەش ڕۆڵێکمان هەبووبێت لە زیانە گیانیەکاندا، بەڵام ئەوەی نایزانم ئەوەیە کە ئایا دوژمن لەوێ کۆی کردوونەتەوە؟ هێشتا پێویستە هەندێک هەڵسانگاندنی تر بکەین."

لە تەقینەوەکەی ڕۆژی 17ی مانگی ئازارەوە لە گەڕەکی جەدیدە لە ڕۆژئاوای موسڵ ئەم قسە و قسەڵۆکانە دەرکەوتن کە لەوێ هێزەکانی عێراق لەلایەن هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمەریکاوە پاڵپشتی لێدەکرێت شەڕێکی قورس دەکەن بۆ دەرکردنی چەکدارانی داعش لە شارەکەدا.

تاوسند وتی " دوژمن دەستی هەیە لەمەدا و هەروەها ئەو هێرشەی ئێمەش کردمانە سەر ناوچەکە لەوانەیە ڕۆڵی هەبووبێت."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG