نوێنەری ئەمەریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان نیکی هەیڵی وتی ئەمەریکا بڕیاریداوە لە دانوستانەکان سەبارەت بە ڕێکەوتننامەی مامەڵەکردن لەگەڵ کۆچدا بکشێتەوە چونکە بەرنامەی جیهانی بۆ بابەتەکە لەگەڵ ئەمەریکادا یەک ناگرێتەوە.
نوێنەری ئەمەریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان لە بەیاننامەیەکدا کە درەنگانێکی ڕۆژی شەممە بڵاوکرایەوە وتی سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ بڕیارەکەی داوە.
هەیڵی وتی " هیچ وڵاتێک هێندەی ئەمەریکا کاری نەکردووە و بەردەوامیش دەبین لە باشیمان. بەڵام بڕیارەکانمان سەبارەت بەو سیاسەتانەی پەیوەندییان هەیە بە کۆچەوە دەبێت تەنها و تەنها ئەمەریکییەکان بڕیاری لەسەر بدەن."
وتیشی " بڕیار دەدەین لەسەر ئەوەی باشترین ڕێگە چییە بۆ سنوورەکانمان و کێش ڕێگەی پێدەدرێت بێتە ناو وڵاتەکەمانەوە."
هەروەها ئاماژەشی بەوەدا کە " بەرنامەی جیهانی کۆچ لەگەڵ ئەمەریکادا یەک ناگرێتەوە."
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز