ڕێبه‌رانی ئیسرائیلی و فه‌ڵه‌سـتینی ڕازیبوون به مه‌سه‌له‌ی ده‌سـتپـێـکردنه‌وه‌ی وتووێژه‌کانی ئاشتی له ئه‌نجامی ڕێـکه‌وتنێـک که به سه‌رپه‌رشتی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا پـێـیگهیشتوون.
به‌ڵام کاربه‌ده‌سـتانی فه‌ڵه‌سـتینی ده‌ڵێن ئه‌وان له دانوسـتاندنه‌کان به‌رده‌وام نابن ئه‌گه‌ر ئیسرائیل به‌رده‌وامبێت له بنیادنانی نیشته‌جێـیه نوێـیه‌کان.
سائب عریقات سه‌رۆکی وتووێژکه‌رانی فه‌ڵه‌سـتینی ڕۆژی هه‌ینی گوتی فه‌ڵه‌سـتینیـیه‌کان له گفتوگۆکان به‌رده‌وام نابن ئه‌گه‌ربێت و ئیسرائیل بنیادنانی نیشته‌جێـیه نوێـیه‌کانی که‌ناری ڕۆژئاوا ڕانه‌گرێت.
ڕۆژی هه‌ینی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا هێله‌ری کلنتن ڕایگه‌یاند پـرۆسه‌که له کۆبوونه‌وه‌یه‌کی نێوان هه‌ردوو لا له کۆشـکی سـپی له سه‌ره‌تای مانگی نۆ ده‌ستپـێده‌کات که ڕێبه‌رانی ئیسرائیل و فه‌ڵه‌سـتینیـیه‌کان و میسر و ئوردن تیایدا به‌شـداری ده‌که‌ن.
پـێشـبینیش ده‌کرێت هێله‌ری کلنتن له‌گه‌ڵ سه‌رۆک وه‌زیری ئیسرائیل بنیامین ناتانیاهو و سه‌رۆکی فه‌ڵه‌سـتینیـیه‌کان مه‌حمود عه‌باس کۆبـبێته‌وه بۆ ده‌سـتپـێـکردنه‌وه‌ی دانوسـتاندنه‌کان.
ئه‌گه‌ر ئه‌م وتووێژانه ئه‌نجام بدرێن، ئه‌وا ده‌بنه یه‌که‌مین وتووێژی ڕاسته‌وخۆی نێوان ئه‌و دوو لایه‌نه له‌وه‌تای سـاڵی 2008 وه.