ڕێبه‌رانی ئیسرائیلی و فه‌ڵه‌سـتینی خۆشحاڵی خۆیان ده‌ربڕی به‌رامبه‌ر به مه‌سه‌له‌ی ده‌سـتپـێـکردنه‌وه‌ی وتووێژه‌کانی ئاشتی که له ئه‌نجامی ڕێـکه‌وتنێـک به سه‌رپه‌رشتی ئه‌مه‌ریکا پـێـیگهیشتوون.
ڕۆژی هه‌ینی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا هێله‌ری کلنتن ڕایگه‌یاند پـرۆسه‌که له کۆبوونه‌وه‌یه‌کی نێوان هه‌ردوولادا له کۆشـکی سـپی له سه‌ره‌تای مانگی نۆ ده‌سـتپـێده‌کات. گوته‌بێژێـکی کۆشـکی سـپی گوتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سه‌رۆک ئۆباما سه‌باره‌ت به وتووێژه‌کان زۆر گه‌شبینه.
به‌ڵام کۆمه‌ڵی چه‌کداری فه‌ڵه‌سـتینی حه‌ماس، ئه‌وه‌ی ده‌سـتی به‌سه‌ر که‌رتی غه‌ززه‌دا گرتووه به‌شـداری له‌و وتووێژانه ناکات و سه‌رزه‌نشتیشی ده‌کات.
حوسنی موباره‌کی سه‌رۆکی میسری و شـا عه‌بدوڵڵای ئوردن ئه‌وانیش بانگهێشتی کۆبوونه‌وه‌که ده‌کرێن له‌گه‌ڵ سه‌رۆک وه‌زیری پـێشووتری به‌ریتانیا تۆنی بلێر که نوێنه‌رایه‌تی چوار قۆڵیـیه‌که‌ی جیهان ده‌کات( ئه‌مه‌ریکا، ڕووسیا، نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و یه‌کێتی ئه‌وروپا).
پـێشبینی ده‌کرێت هێله‌ری کلنتن له‌گه‌ڵ سه‌رۆک وه‌زیری ئیسرائیل بنیامین ناتانیاهو و سه‌رۆکی فه‌ڵه‌ستینیـیه‌کان مه‌حمود عه‌باس کۆبـبێته‌وه بۆ ده‌سـتپـێـکردنه‌وه‌ی دانوسـتاندنه‌کان. خانم هێله‌ری کلنتن ده‌ڵێت له‌وانه‌یه وتووێژه‌کان له ماوه‌ی یه‌ک سـاڵدا ئه‌نجام بدرێن، ئه‌ویش به مه‌به‌سـتی دروسـتکردنی ده‌وڵه‌تێـکی فه‌ڵه‌سـتینی له پاڵ ئیسـرائیلدا.
ئه‌گه‌ر ئه‌م وتووێژانه ئه‌نجام بدرێن، ئه‌وا ده‌بنه یه‌که‌م وتووێژی ڕاسته‌وخۆی نێوان ئه‌و دوو لایه‌نه له‌وه‌تای سـاڵی 2008 وه.