له کۆتایی هه‌ڵمه‌تی دیپـلۆماسی سێ ڕۆژ خایه‌نیدا بۆ ناوچه‌که، جۆرج میچڵی نێردراوی ئه‌مه‌ریکا بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست گوتی وتووێژه‌کان له‌گه‌ڵ ڕێبه‌رانی ئیسرائیل و فه‌ڵه‌سـتینیـیه‌کان پۆزێتڤ و به‌رهه‌مهێنه‌ر بووه.
میچڵ له ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه‌دا دوای کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ بنیامین ناتانیاهو سه‌رۆک وه‌زیرانی ئیسرائیلی ڕایگه‌یاند له هه‌فته‌ی داهاتووشـدا به‌ره‌و هه‌رێمه‌که ده‌گه‌ڕێته‌وه.
به‌ر له به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه به‌رپـرسێـکی فه‌ڵه‌سـتینیش له‌و باره‌یه‌وه ڕایگه‌یاند که سه‌رۆکی فه‌ڵه‌سـتینیـیه‌کان مه‌حمود عه‌باس بۆ کۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌رۆک باراک ئۆباما له مانگی پـێـنجدا بانگهێشت کراوه.
ڕۆژنامه‌ی ئیسرائیلی هائارێتز هه‌روه‌ها له ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه‌دا ڕاپـۆرتێـکی بڵاوکرده‌وه که تیایدا باسی له ده‌سـتپـێـکردنه‌وه‌ی وتووێژه‌کانی ناڕاسته‌وخۆی ئاشتی نێوان ئیسرائیلی و فه‌ڵه‌سـتینیـیه‌کان له ناوه‌ڕاستی مانگی پـێـنجدا کردبوو.
میچڵ له ڕۆژی هه‌ینیـیه‌وه له‌گه‌ڵ به‌ڕێز عه‌باس کۆبۆوه به ئومێدی هاندانی ئیسرائیلی و فه‌ڵه‌سـتیـنیـیه‌کان بۆ ده‌سـتپـێـکردنه‌وه‌ی وتووێژه‌کانیان.