گروپێکی مافه‌کانی میدیا ده‌ڵێت ژماره‌ی ئه‌و رۆژنامه‌وانانه‌ی له سه‌رانسه‌ری جیهاندا به‌ندکراون له به‌رزترین ئاستدایه له ماوه‌ی 15 ساڵدا و ئێران و ئه‌ریتیریا و هه‌روه‌ها چین له سه‌ره‌وه‌ی وڵاتانی ڕیزبه‌ندی لیستی ڕۆژنامه‌وانانی به‌ندکراون.
له‌و باره‌یه‌وه ئه‌مڕۆ کۆمیته‌ی پاراستنی رۆژنامه‌وانان راپۆرت خۆی بڵاوکرده‌وه، ده‌ڵێت 179 نووسه‌ر و سه‌رنووسه‌ران و ڕۆژنامه‌وانانی وێنه‌گر له سه‌رانسه‌ری جیهاندا له مانگی دوازده‌ی ساڵی پاره‌وه هه‌تا یه‌کی ئه‌م مانگه به‌ندکرابوون و به به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌م کاته‌ی ساڵی پاردا، ژماره‌ی به‌ندکراوان ئه‌و ده‌مه 34 رۆژنامه‌وان بوون. گروپی پاراستنی ڕۆژنامه‌وانانی بنکه له وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت؛ ئیران 42 رۆژنامه‌وانی وڵاتی خستووه‌ته به‌ندیخانه‌وه و به‌وه پـێیه بۆ دوو ساڵی یه‌ک له دوای یه‌ک بۆته سه‌رلیستی خراپترین وڵات بۆ رۆژنامه‌وانان. هاوکات وڵاتی ئه‌ریتیریا پله‌ی دووهه‌می ڕیزبه‌نده‌که‌یه و 28 ڕۆژنامه‌وانی ده‌ستگیرکردووه. چینیش پله سێهه‌م و 24 ڕۆژنامه‌وانی له به‌ندیخانه گیرکردووه و پاشان بورما دێت و هه‌روه‌ها ڤـێتنام.
هه‌روه‌ها گرۆپی پاراستنی ڕۆژنامه‌وانان له ڕاپـۆرتی په‌یوه‌ستدا ئاماژه‌ی ئه‌وه ده‌دات که ژماره‌ی ئه‌و ڕۆژنامه‌وانانه‌ی له هه‌رێمی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باکوری ئه‌فریقا ده‌ستگیر کراون به ڕێژه‌ی له‌سه‌دا 50 به به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵی رابردوودا زیادیکردووه و گروپی ناوبراو ده‌شڵیت سه‌رکوتکردنی ڕۆژنامه‌وانان له لایه‌ن ڕژێمی سوریاوه به‌رپرسیاره له بڕێکی ڕێژه‌ی ئه‌و زیادبوونه و 8 ڕۆژنامه‌وانی له به‌ندیخانه توند کردووه.