گوتەبێژی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دژی داعش دەڵێت لە شاری مەنبجی باکوری سوریا هیچ گۆڕانکاریـیەک نەبووە و هەر وەکو جارانە.
کۆلۆنێلی لەشکری ئەمەریکایی شان ڕاین ئەمڕۆ سێشەممە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لە بەغداوە کە بۆ پەیامنێران لە وەزارەتی بەگری لێدوانی دەدا، لە وەڵامی بۆ پـرسیارێکی کارلا باب پەیامنێری دەنگی ئەمەریکای سەبارەت بە مەنبج کە چی لە مەنبج گۆڕاوە لەوەتای تورکیا ڕایگەیاندووە هێزی گەڕۆکی لە مەنبج بڵاوکردووەتەوە.
کۆلۆنێل شان ڕاین گوتی هیچ گۆڕانکاریـیەک لە ناو مەنبج ڕووی نەداوە و هیچ هێزێکی تورکی نەچووەتە ناو مەنبجەوە و تەنیا لە دەرەوەی مەنبج هەن. جەختی لەوەش کردەوە ئامانجی ئەوان هێشتنەوەی مەنبجە بە پارێزراوی و ئاسایشی تیادا هەبێت.
جێی ئاماژەیە کاربەدەستانی تورکیا لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوو لە میانەی هەڵمەتەکانی هەڵبژاردن وەک سەرکەوتنێک بۆخۆیان باسیان لە بوونی هێزەکانیان لە مەنبج دەکرد.
ئەمەش دەقی پـرسیار و وەڵام بە ئینگلیزی: