Accessibility links

سیناتۆرێکی ئەمەریکا نیگەرانی زۆری خۆی لە بەرامبەر ڕووداوەکانی کەرکوک دەردەبڕێت


لینزی گراهام سیناتۆری کۆماری ویلایەتی ساوث کارۆلاینا پەیامێکی بڵاوکردووەتەوە و تیایدا نیگەرانی خۆی لە بەرامبەر ڕووداوەکانی کەرکوک و ناوچەکانی دەوروبەری دەردەبڕێت.

دەڵێت "زۆر نیگەرانم سەبارەت بەو پـێشهاتانەی عێراق کە ڕاپـۆرت هەن باس لەوە دەکەن لەشکری عێراق و میلیشیا شیعەکان وا پـێشڕەوی دەکەن بەرەو شوێنە کوردیـیەکان لە دەوروبەری کەرکوک. ئەمەش شیانی هەیە ناسەقامگیری ناوچەکەی لێبکەوێتەوە و شەڕی عێراق فراوانتربکات، ئەمانەش وەها دەکەن ئێران زیاتر بەهێزتربێت. بۆیە دەبێت بە خێرایی کاربکەین بۆ چەسپاندنی سەقامگیری، وە دەبێت دان بەوەشدابنێین کە ئێران جگە لە کۆنترۆڵکردنی دراوسێـیەکانی و نانەوەی ئاژاوە هەوڵی هیچی دیکە نادات."

" لە کۆتایـیدا، ئەمە نمونەیەکی دیکە کە نیشانی دەدات ئێران بووەتە هێزێکی ناسەقامگیری لە ناوچەکە."

XS
SM
MD
LG