Accessibility links

هاوپەیمانێتی دژی داعش: هێرشێکی ئاسمانی ڕێکخراوی داعش دەکاتە ئامانج لە سوریا


هاوپەیمانێتی دژی ڕێکخراوی داعش بە ڕابەرایەتی ئەمەریکا ڕایگەیاند هێرشێکی ئاسمانیان کردۆتە سەر مزگەوتێک کە داعش وەکو بنکەیەکی ڕێکخستن بەکاری هێناوە، ئەمەش دووەم هێرشە لەو جۆرە لە ماوەی کەمتر لە هەفتەیەکدا.

لە بەیاننامەکەی هاوپەیمانێتیەکەدا هاتووە دەڵێت " هێرشە ئاسمانییەکەی هاوپەیمانان ژمارەیەک بینای وێران کردووە کە داعش بۆ ئەنجامدانی هێرشەکانیان بەکاریان هێناون. یەکێک لەو شوێنانە مزگەوتێک بووە داعش وەکو شوێنێکی بەرگری و بنکەی سەرکردایەتی بەکاری هێناوە."

وتیشی " لە ئەنجامی هێرشەکەدا ژمارەیەک داعش کوژراون، لەکاتێکدا کە تەقەیان لەو هێزانە کردووە کە هاوبەشی هاوپەیمانانن."

هێرشەکە لە شارۆچکەی سوسەی سوریا ئەنجامدراوە.

ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ وتی ڕۆژی پێنجشەممە و هەینی لە ئەنجامی هێرشە ئاسمانییەکاندا بۆ سەر شارۆچکەی سوسە و دەوروبەری 41 کەس کوژراون و 10 منداڵیان تێدابووە، زۆربەی کوژراوەکانیش عێڕاقین و خزم و کەسی چەکدارانی ڕێکخراوی داعشن.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG