Accessibility links

یاسادانەرانی ئەمەریکا نیگەرانی خۆیان دەردەبڕن لەسەر ئەگەری کڕینی ئێف-16 لەلایەن تورکیاوە


ئێف-16
ئێف-16

یاسادانەرانی دیموکراتەکان و کۆمارییەکان داوایان لە بەڕێوبەرایەتیەکەی سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن کرد فڕۆکەی ئێف-16 بە تورکیا نەفرۆشێت و وتیان دڵنیان لەوەی کە کۆنگرێس ڕێگە بەو جۆرە فرۆشتنە نادات.

لە نامەیەکدا بۆ بایدن و وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ئەنتۆنی بلینکن، 11 ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی کۆنگرێسی ئەمەریکا " نیگەرانی خۆیان دەربڕی " سەبارەت بە هەواڵەکانی ئەمدواییانە لەسەر ئەوەی پێدەچێت تورکیا 40 فڕۆکەی ئیف-16 ی نوێی لۆکهید مارتن و 80 پارچەی نوێی ئێف-16 بکڕێت.

یاسادانەرەکان لە نامەکەیاندا نوسیویانە " دوابەدوای ڕاگەیاندنەکەی مانگی نۆی سەرۆکی تورکیا تەیب ئەردۆغان لەسەر ئەوەی تورکیا سیستمی بەرگری ئاسمانی زیاتری ئێس- 400 ی ڕوسی دەکڕێت، ناتوانین ئاسایشی نیشتیمانیمان بخەینە مەترسییەوە لەڕێی ڕەوانەکردنی فڕۆکەی دروستکراوی ئەمەریکا بۆ وڵاتێکی هاوپەیمان کە وەکو دوژمن ڕەفتار دەکات."

لە ماوەی ڕابردوودا لەم مانگەدا ڕۆیتەرز ئاماژەی بەوەدا تورکیا داوای لە ئەمەریکا کردووە 40 فڕۆکەی ئێف-16 ی لوکهید مارتن و نزیکەی 80 پارچەی نوێی فڕۆکەکەی پێبفرۆشێت.

پێشتریش تورکیا داوای زیاتر لە 100 فڕۆکەی جەنگی ئێف-35 کردبوو بەڵام ئەمەریکا تورکیای لە پڕۆگرامی دروستکردنی ئێف-35 دەرکرد، ئەوەش دوای ئەوەی لە ساڵی 2019 دا ئەنقەرە سیستمی بەرگری ئاسمانی ڕوسی ئێس-400 ی کڕی.

لە نامەکەدا هاتووە دەڵێت " لەکاتێکدا ئێمە دڵنیاین لەوەی کۆنگرێس لەم بابەتەدا هاوڕا دەبن بۆ ڕێگەگرتن لەم جۆرە فرۆشتنە، ئەمەریکا لەم کاتەدا ناتوانێت هیچ کەلوپەلێکی سەربازی پێشکەوتوو بگوازێتەوە بۆ تورکیا."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG