Accessibility links

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا سەردانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات


وەزیری دەرەوەی وڵاتە یەکگرتووەکان مایک پەمپێیۆ لە رۆژهەڵاتی ناوەراستدایە بۆ وتووێژی ئاسایشی هەرێمی لە کوەیت، ئیسرائیل و لوبنان لە کاتێکدا واشنتن تێدەکۆشێت بۆ بەدەستهێنانی پشتگیری لە بەرهەڵستیدا بۆدەست درێژیەکانی ئێران.

دیپلۆماتی باڵای وڵاتە یەکگرتووەکان لە رۆژی چوارشەممە گەیشتە شاری کوەیت کە لەوێ وتی بە نیازی دانۆستاندنە لەگەڵ کاربەدەستانی کوەیتدا سەبارەت بە پلانەکانی ستراتیژی وڵاتە یەکگرتووەکان لە ناوچەکەدا و کێشەی وزە.

پۆمپێیۆ بڕیار وایە پاش کوەیت سەردانی ئیسرائیل بکات و لەگەڵ سەرۆک وەزیر نەتەنیاهۆ کۆببێتەوە .

پۆمپێیۆ وتی لە سێیەمین راوەستانیدا لە بەیرووت کاتێکی زۆر لەگەڵ حکومەتی لوبنانیدا بەسەر دەبات بۆ وتووێژکردن لە بارەی چۆنیەتی یارمەتیدانیان لە بەرەنگاربونەوەی هەڕەشەکانی ئێران و حیزبوڵا کە لەسەر لییستی رێکخراوە تیرۆریستیەکانی وڵاتە یەکگرتووەکاندایە.

XS
SM
MD
LG