سەرکردەکانی کورد چۆن سەرۆکی هەڵبژێردراو ئەمەریکا جۆو بایدن دەبینین؟ سەرکردەکانی کورد چاوەڕێی چی دەکەن لە ئیدارەی داهاتوو ئەمەریکا؟
یەریڤان سەعید، یاریدەدەری لێکۆڵەر لە پەیمانگای توێژینەوەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە دەنگی ئەمەریکا گوت کە کورد هیوادار بوو بایدن سەرکەوێت چونکە شارەزایی باشی هەیە و ئاگاداری پێشکەوتنەکانی ناوچەکەیە.
له کاتێکدا جیهان چاودێری هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمەریکای دەکرد یەریڤان سەعید کاندیدی دکتوراه لە زانکۆی جۆرج مەیسن - ڤێرجینیا لەمیانەی سەردانەکەیدا بۆ کوردستانی عێراق لەگەڵ زۆربەی سەرکردایەتی و سیاسەتمەدارانی کورد کۆبووەتەوه.