Accessibility links

جەنەڕاڵ جۆزێف ڤۆتێل دەڵێت سەرۆک ترامپ پشتی لە هێزێک کرد کە 11 هەزار قوربانی بۆ شەڕی داعش داوە


سەرۆک دانۆڵد ترامپ دووچاری ڕەخنەیەکی یەکجار زۆری ئەفسەرە دێرینەکانی لەشکری ئەمەریکا بووەتەوە، لەبەر بەجێهێشتنی هاوپەیمانە کوردەکان لە گۆڕەپانی شەڕ پاش کشاندنەوەی سەربازانی ئەمەریکایی لەسەر سنووری نێوان هەردوو وڵات.

جەنەڕاڵ جۆزیف ڤوتێل، فەرماندەی پێشووی لەشکری ئەمەریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، کە یەکێکە لەو ئەفسەرە دێرینانە، سەرۆک ترامپی گوناحبارکرد بە پشتکردن لە هاوپەیمانێکی لەمێژینە کە هێزی سەرەکی ناو هێزیەکانی سوریای دیموکراتە و پابەندی بەڵێنەکانیان بوون لە هەڵمەتێکی پێنچ ساڵیدا بۆ لەناوبردنی داعش.

ڤوتێل کە زوویەکی ئەمساڵ خانەنشین بوو لە ئەتلانتیک نووسیویەتی "ئەم سیاسەتی کشانەوەیە هەڕەشەیەکە بۆ هەڵوەشاندنەوەی یاخود بە فیڕۆدانی ماوەی پێنچ ساڵی شەڕکردن دژی داعش و هەروەها بە توندی زیان دەگەینێت بە باوەڕ و متمانەپێکردنی ئەمەریکایی لە هەر شەڕێکی ئایندە لەو شوێنانەی کە پێویستمان بە هاوپەیمانانی بەهێز بێت."

گوتیشی هێزی سوریای دیموکرات بە دەیان هەزار میل چوارگۆشە خاک و ملیۆنان کەسی لە چنگی داعش ڕزگارکردووە و لەو پـێناوەدا 11 هەزار قوربانی داوە لە کاتێکدا ئەمەریکا تەنیا 6 سەرباز و 2 کەسی سیڤیلی لەو شەڕدا کوژراوە.

XS
SM
MD
LG