Accessibility links

کۆشکی سپی داوای هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری ڕیفراندۆمی هەرێمی کوردستان دەکات


ئۆفیسی سکرتێری ڕۆژنامەوانی کۆشکی سپی ئەمڕۆ هەینی بەیانـنامەیەکی بڵاوکردەوە لە بارەی بڕیاری هەرێمی کوردستان بۆ ئەنجامدانی ڕیفراندۆم، ئەمەش دەقەکەیەتی:

بەیانـنامەیەک لە سکرتێری ڕۆژنامەوانی کۆشکی سپیـیەوە سەبارەت بە پـرسی ڕیفراندۆمی حکومەتی هەرێمی کوردستان

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا پشـتیوانی لەو نیازەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ناکات بۆ ئەنجامدانی ڕیفراندۆم لە کۆتایی ئەم مانگەدا. ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا جار لە دوای جار بۆ ڕێبەرانی حکومەتی هەرێمی کوردستانی دووپاتکردووەتەوە کە ڕیفراندۆم سەرنجەکان لادەدات لەسەر هەوڵەکانی دەدرێن بۆ شکستهێنان بە داعش و بەدیهێنانی سەقامگیری لە ناوچە ڕزگارکراوەکان. ئەنجامدانی ڕیفراندۆم لە ناوچە جێ ناکۆکی لەسەرەکان کارێکی ئیستفزازیـیە و ناسەقامگیری لێدەکەوێتەوە. بۆیە ئێمە داوا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین بڕیاری ڕیفراندۆمەکە هەڵبوەشێنـنەوە و لەگەڵ بەغدا دەستبکەن بە وتووێژێکی ڕژد و بەردەوام، وە ئەمەریکا هەمیشە ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە ئامادەیە کارئاسانی بۆ ئەم مەبەستە بکات.

XS
SM
MD
LG