هەڵگورد حیكمەت بەڕێوەبەری گشتی ڕاگەیاندن و هۆشیاری لە وەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەمیانی وتووێژێكدا لەگەڵ بەشی كوردی دەنگی ئەمریكا باس لە ناوەركی كۆبونەوەی سەردانی وەفدێكی باڵای سەربازی حكومەتی ئەمریكا دەكات بۆ هەرێمی كوردستان و كۆبونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی باڵادا.
هەڵگورد حیكمەت دەڵێت هاتنی ئەو وەفدە باڵایەی ئەمریكا و كۆبونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی كوردستان گرنگی بابەتیانەی هەیە سەبارەت بە ڕۆڵی پێشمەرگە و هەرێمی كوردستان لە چوارچێوەی هاوپەیمانێتی شەڕ لە دژی داعش، هەروەها گرنگی دانە بە هەرێمی كوردستان وە بونی هەرێمی كوردستان و پێشمەرگە دەگەیەنێت لە پلانی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی و پنتاگۆن و ئیدارەی نوێی ئەمریكا.
بەڕێوەبەری گشتی ڕاگەیاندن و هۆشیاری لە وەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەوەشی وت:ئیدارەی نوێی ئەمریكا بەشێوەیەكی ئەكتیڤتر لە جاران زیاتر دەبینین كە دەیەوێت هاوكاری هەرێمی كوردستان و پێشمەرگە بكات.